هێرشە کوشندەکانی ڕووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا
هێرشەکانی ڕووسیا لە سەرانسەری ئۆکرانیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکاندا 8 کەس کوژراون و دەیان کەسیش برینداربوون.
هاوکات بەرپرسی ئیدارەی سەربازی ناوچەی خێرسۆن لە پۆستێکی تێلێگرامدا نووسیویەتی: "هێزەکانی ڕووسیا ژێرخانی ژیانی و کۆمەڵایەتی، هەروەها ناوچە نیشتەجێبوونەکانی شار و گوندەکانی ناوچەکەیان کردە ئامانج؛ بەتایبەتی، ١٨ بلۆکی نیشتەجێبوونی بەرز و ١٧ خانووی تایبەت زیانیان بەرکەوتووە."
ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە کە دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا ڕاپۆرتیان دا کە مووشەکێک بەر مۆڵێکی بازرگانی لە شاری کریڤی ڕی کەوتووە. دوای هێرشەکە لە ماڵی ئێپیسەنتەر و فرۆشگای ئامێری بیناسازی ئاگرلێکەوتەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل
