هونەرمەند چیا مەدەنی گۆرانی(ناڵەی جودایی)بڵاوكردەوە

هونەرمەند چیا مەدەنی گۆرانی(ناڵەی جودایی)بڵاوكردەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژ چیا مەدەنی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ناڵەی جودایی)بڵاوكردەوە كە تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن شاعیری دیاری كورد (هێمن موكریانی)نووسراوەو چیا مەدەنی خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە,هەروەها (ئومێد راهرۆ) كاری میكس و ماستەرینگی كردووەو (مەنسوور ئەمین عەشایەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی بەرهەمەكە ئەنجامداوە.

(ناڵەی جودایی) یەك لە شیعرە دیارەكانی هێمن موكریانییە و ناونیشانی چەند بەرهەمێكی هونەریی كوردییە لە ئەرشیفی موزیك و گۆرانی كوردیدا,پێشتر ئەم شعرەی هێمن لەلایەن هونەرمەندی دیاری كورد (ناسری رەزازی) و هونەرمەندی كۆچكردوو(حەمە جەزا) لە شوێن و كاتی جیادا تێكستەكەیان بەشێوەی مەقام گوتووەتەوە,هەروەها هونەرمەند (عەدنان كەریم)ساڵی 2012 لە ئەڵبۆمی “بادەی گوڵ ڕەنگ” تێكستەكەی كردە گۆرانی و بەناوی(ساقی) بڵاویكردەوە,وە چەند هونەرمەندێكی دیكە ئەم تێكستەی هێمنی شاعیریان كردووە بە مەقام و گۆرانی.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top