ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود(رۆبێرت ریدفۆرد) كۆچی دواییكرد
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 16/9/2025,ئەستێرەی دیاری هۆڵیوود و هونەرمەندی دیاری سینەمای ئەمریكی(رۆبێرت ریدفۆرد) لە تەمەنی 89 ستڵیدا كۆچی دوایی كرد.
رۆبێرت ریدفۆرد یەكێكە لە ئەكتەر و سینەماكارە دیارەكانی هۆڵیوود خاوەنی چەندین فیلمی سینەمایی سەركەوتووە,ئەم هونەرمەندە كە براوەی خەڵاتی ئۆسكارە جیا لەوەی لە چەندین كاری سەركەوتوو ڕۆڵی سەرەكی گێڕاوە هاوكات كاری دەرهێنانی بۆ چەندین فیلمی سینەمایی كردووە كە براوەی خەڵاتی ئۆسكار بووە,لە سەرەتای ساڵانی شەستەكان ڕوودەكاتە كاری تەلەفزیۆنی و لە چەند فیلمێك بەشداری دەكات هەروەها دەستپێكی كاری هونەریی ئەم هونەرمەندە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1963 كاتێك لە شانۆگەری(barefoot in the park)بەشداری دەكات و لە ساڵی 1967 شانۆگەرییەكە كرا بە فیلمێكی سینەمایی و(جین ڤۆندا) خانمە ئەستێرەی هۆڵیوود لەگەڵ رۆبێرت ریدفۆرد ڕۆڵی سەرەكییان گێڕا.
هەروەها دواتر رۆبێرت ریدفۆرد بەردەوامبوو لە كاری فیلم و سینەما و لە چەند فیلمێكی سەركەوتوو ڕۆڵی گێڕا,بۆ یەكەمجار ساڵی 1973 پاڵێورا بۆ خەڵاتی ئۆسكار بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی(the sting),بەڵام ساڵی 1980 توانی بە فیلمی(ordinary people)خەڵاتی ئۆسكار بەدەست بهێنێت و ببێت بە باشترین دەرهێنەر,رۆبێرت ریدفۆرد لە تەمەنی كاری فیلم و سینەما توانی چەندین خەڵاتی دیكەی جیهانی بەدەست بهێنێت لە نێویاندا یەك خەڵاتی بافتا,هەروەها وەكو ئەكتەری بەشداربوو لە فیلم وە وەكو دەرهێنەری فیلم شەش خەڵاتی گۆڵدن گڵۆپی بەدەستهێنا.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
