هەولێر جامی جیهانی ئافرەتان لە باوەش دەگرێت

هەولێر جامی جیهانی ئافرەتان لە باوەش دەگرێت

هەولێر جامی جیهانی ئافرەتان لە باوەش دەگرێت
هەڵبژاردەی تۆپی فوتساڵی هەڵبژاردەی كوردستان بەشداری پاڵەوانێتی جامی جیهانی ئافرەتان دەكات، ئەم پاڵەوانێتیە بڕیارە لە ڕۆژی 17ی ئەم مانگە لە هەولێری پایتەختی كوردستان ئەنجام بدرێت. لەم پاڵەوانێتیە بڕیارە هەشت هەڵبژاردەی ئافرەتانی سەر ئاستی جیهان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەبكات و لە كیشوەرە جیاوازەكان هاتوونە كوردستان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە. بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی ئەم پاڵەوانیتیە جیهانییە دەكات بە هاوكاری یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی، هەرێمی كوردستان بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادەكاری پێویستی كردوە بۆ ئەوەی بە جوانتری شێوە ئەم پاڵەوانێتیە بەرێوەببات، لەم بارەشەوە مەزن محەمەد ڕاهێنەری هەڵبژاردەی كوردستان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" بڕیارە 17ی ئەم مانگە یارییەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بۆ تۆپی پێی بچووككراوە بەرێوەبچێت كە هەشت هەڵبژاردە بەشدارن و بەسەر دوو كۆمەڵە دابەشكراوە، هەڵبژاردەی كوردستان لەگەڵ هەریەك لە هەڵبژاردەكانی ئوردەن و پاكستان و لوبنان یاری دەكات، كۆمەڵەی دووەمیش بەرازیل و ئۆگەندا و میسر و هایتی بەشداردەبن، لە ئێستادا هەڵبژاردەی كوردستان لە مەشقێكی چڕ و سەربازگەیەكی مەشقی دایە ڕۆژانە دوو یەكە مەشقی ئەنجام دەدەین، هەر چەندە هەڵبژاردەی یارییەكانی لە سەر خاكی خۆی ئەنجام دەدات دەیەوێت ئەنجامێكی شایستە پێشكەش بكات و نازناوی پاڵەوانێتیەكە بۆ كوردستان بێت.یاریزانانی كوردستان لەسەرجەم شارەكانی كوردستان كۆكراوەتەوە بۆ ئەوەی بتوانن ناوی كوردستان بە بەرزی بهێڵنەوە لەناو تیپە بەشداربووەكان.

Top