بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن سوپەر ماریۆ نمایش دەكرێت

بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن سوپەر ماریۆ نمایش دەكرێت

كۆمپانیای یونیڤێرسال بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمپانیای(نینتندۆ)ی ژاپۆنی كار بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن سوپەر ماریۆ دەكات كە بڕیارە لە 2026 لە هۆڵی سینەماكاندا نمایش بكرێت.

دوای سەركەوتنی فیلمی ئەنیمەیشنی سوپەر ماریۆ(super mario bros)لە ساڵی 2023 كە تاوەكو ئێستا 1.36 ملیار دۆلاری بە دەستهێناوە,كۆمپانیای یونیڤەرساڵ سوپرایزێكی بۆ ئارەزوومەندانی فیلم و سینەما ڕاگەیاند,ئەویش بە گەڕانەوەی سوپەر ماریۆ بۆ هۆڵی سینەماكان كە لە ئێستادا ناونیشانی(super mario galaxy)ی بۆ دیاری كراوە,لەم بەشە نوێیەدا هەمان ئەكتەرەكانی بەشی یەكەم بە دەنگ ڕۆڵ دەگێڕن و لە كارە سینەماییەكەدا بەشدارن,كە ئەوانیش پێكدێن لە كریس پرات,ئانیا تایلۆر جوی,چارلی دای,جاك بلاك و چەند ئەكتەرێكی دیكەی سینەمایی لە كارەكەدا بەشدارن.

بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن سوپەر ماریۆ نمایش دەكرێت

لە ڕابردوودا چەند جارێك هەوڵی درووستكردنی ئەم یارییە جیهانییە دراوە كە بكرێت بە فیلم و لە سینەمادا نمایش بكرێت بەڵام بەو ڕادەیە سەركەوتوو نەبووە,دواجار توانرا بە سیناریۆیەكی باش و ستافێكی كارا ئەم یارییە بەناوبانگە بكرێتە فیلم و سەركەوتنێكی مێژوویی تۆمار بكات,سوپەر ماریۆ باس لە دوو برا دەكات بە ناوەكانی ماریۆ و لویجی كە كاری بۆڕی و ئاوەڕۆ دەكەن,ئەوان لە كاتی كاركردندا دەچنە ناو بۆڕییەك و دواتر بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر گەشت دەكەن بۆ جیهانی كوارگ بەڵام لەو گەشتەدا جیا دەبنەوەو لەیەكتر دادەبڕێن,لەو كاتەدا كە جیهانی كوارگ دەكەوێتە مەترسییەوە,ماریۆ دەچێتە كۆشكی شازادە “پیچ” تاوەكو یارمەتی بدات بۆ دۆزینەوەی براكەی,دواتر هەردووكیان یەك ئامانجیان دەبێت ئەویش بە ڕوبەڕوبوونەوەییان لەگەڵ “باوسەر” كە پاشایەكی دڕندەیەو براكەی ماریۆی دەستەبەسەر كردووە هاوكات مەترسییە بۆ جیهانی كوارك,بۆیە بە یەك ئامانج ماریۆ لەگەڵ شازادە پیچ و تۆد و دۆنكی كۆنگ دژی ئەو پاشایە دەوەستن و هەوڵی دۆزینەوەی لویجی دەدەن.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

بەشی دووەمی فیلمی ئەنیمەیشن سوپەر ماریۆ نمایش دەكرێت
Top