كچانی سەنحاریب پاڵەوانی عێراق بوون

كچانی سەنحاریب پاڵەوانی عێراق بوون

كچانی سەنحاریب پاڵەوانی عێراق بوون
قۆناغی كۆتایی خولی بالەی نایابی یانەكانی كچانی عێراقی لە شاری هەولێر لە هۆڵی یانەی وەرزشیی ئەكاد لە قەزای عەنكاوە یارییەكانی بەرێوەچوو، دوای ئەنجامدانی چەندین یاری لە نێوان یانە بەشداربووەكانی خولەكە هەردوو یانەی ئەكادی عەنكاوە و سەنحاریبی شاری دهۆك گەیشتنە فیناڵی خولی نایابی بالەی كچانی یانەكانی عێراقی، لە یاری كۆتایشدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هەواداری وەرزشیی هەردوو یانە یارییەكە ئەنجامدرا سەرەتا كچانی ئەكادی عەنكاوە توانیان باڵا دەستی خۆیان لە گێمی یەكەمی یارییەكە بنوێنن و یارییەكە لەم گێمە بە سوودی خۆیان بە كۆتایی بهێنن، بەڵام دواتر كچانی سەنحاریبی شاری دهۆك توانیان كۆنترۆڵی یارییەكە بكەن و ئاست و ئەنجامێكی شایستە پێشكەشی ئامادەبووانی یارییەكە بكەن و بەردەوام لە هەر سێ‌ گێمەكەی تر براوەبن و باڵا دەستی خۆیان بە سەر تەواوی یارییەكە نواند، لە كۆتایشدا كچانی سەنحاریب بە ئەنجامی(3-1)گێم یارییەكەیان بردەوە بوونە پاڵەوانی بالەی كچانی یانەكانی عێراقی و دەبنە نوێنەری عێراق لە پاڵەوانێتی بالەی یانەكانی عەرەبی، بەهرە حامد یاریزانی بالەی یانەی سەنحاریب بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە بۆ ئەم پاڵەوانێتیە ئامادەكاری باشمان كردوە و دەستەی كارگێڕیی یانەكە چەندین یاریزانی بەتوانای لە یانەكە كۆكردبووە بە ئامانجی ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنێت، سوپاس بۆ خوا ئامانجی خۆمان پێكا و توانیمان نازناوی بالەی یانەكانی عێراقی بگەرێنینەوە شاری دهۆك و سەری یانەكەمان بەرز كردەوە

 

Top