یانەی هەندرێن متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی هەیە

یانەی هەندرێن متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی هەیە

یانەی هەندرێن متمانەی بە ڕاهێنەرەكەی هەیە
یانەی وەرزشی هەندرێن جارێكی تر متمانەی بەخشیەوە بە كاپتن دلشاد مەعروفی ڕاهێنەری وەرزی ڕابردووی یانەكە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەم وەرزەش ئەنجامەكانیان دڵخۆشكەر بێت، یانەی هەندرێن وەرزەی ڕابردوو بووە پاڵەوانی جامی كوردستان دوای بردنەوەی لە یانەی ئاكرێ، ئەم وەرزش لە یاری كۆتایی جامەكەیە لە بەرامبەر یانەی شێروانە یاری دەكات لەم مانگە، دەستەی كارگێڕیی تازەی یانەی هەندرێن ئەم وەرزە متمانەی تەواویان بە كاپتن دلشاد هەیە بۆ ئەوەی یانەكە بباتە قۆناغێكی باشتر لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، هەر چەندە وەرزی ڕابردوو نەیتوانی ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنێت لە خولەكە، لە ئێستادا یانەكە خەریكی ئامادەكارین بۆ وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان كە بڕیارە لە مانگی دەی داهاتوو یارییەكانی دەست پێ بكات و گرێبەستی ژمارەیەك لە یاریزانانی یانەكەیان تازە كردۆتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی دڵخۆشكەر لەم وەرزە بەدەست بهێنن، دلشاد مەعروف ماوەیەكی زۆرە لەگەڵ یانەی هەندرێن كار دەكات و سەرپەرشتی مەشقی یانەكە دەكات و شارەزاییەكی تەواوی لە تیپەكە پەیدا كردوە و دەتوانێ‌ هەر كاتێك بێت تیپەكە بباتە قۆناغی باشتر ئەم وەرزەش چاوی لەوەیە یەكێك لە یانە ڕكابەرەكانی خولەكە بێت و ئاست و ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنن.

Top