یانەی هەولێر بەهێزتر دەبێت
یانەی هەولێر بەهێزتر دەبێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی هەولێر خەریكی ئامادەكارییەكانن بە سەرپەرشتی ڕاهێنەری ناوداری عێراقی باسم قاسم بۆ ئەوەی لە ناوەڕاستی ئەم مانگە دەست بە ئەنجامدانی یارییەكانیان بكەن لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، دەستەی كارگێڕیی یانەی هەولێر بە سەرپەرشتی سەفین یاسینی سەرۆكی یانەكە گرێبەستیان لەگەڵ ژمارەیەك لە ئەستێرەكانی عێراقی مۆركردوە بۆ ئەوەی ناوی هەولێر لە خولە گەورەكەی عێراقی بدرەوشێتەوە و یەكێك لە یانە بەهێزەكانی عێراق بن، بۆ ئەم مەبەستەش كارگێڕیی یانەی هەولێر گرێبەستی لەگەڵ هەریەك لە یاریزانان(سەرهەنگ موحسین، هەمام تاریق،عەلی شاخەوان،ژیارگۆڤەند، زولفەقاریونس، عەلا رەعد، شێرۆد تەمیرۆڤ، كۆمەیل سەعد، محەمەد حەسەن، هارون زوبێدی، ئەحمەد زێرۆ، ئێندوكا جونیۆر، لاس هەمەوەند) مۆركردوە، هەر چەندە زیاتر لە 17 یاریزانیش ڕیزی یانەكەیان جێهێشتووە، و حەوت یاریزانیش گرێبەستەكانیان تازە كردۆتەوە، كارگێڕیی یانەی هەولێر بەردەوامە لە بەهێزكردنی ڕیزی پێكهاتەی یانەكەی و نیازی ئەوەی هەیە چەند ئەستێرەیەكی دیكەی بەرازیلی یان ئەرجەنتینی بگوازێتەوە ڕیزی یانەكەی بۆ ئەوەی بتوانێ پێكهاتەیەكی تۆكمە بۆ تیپەكەی دروست بكات. باسم قاسمی ڕاهێنەری نوێی یانەكە بەردەوامە لە ئەنجامدانی یەكە مەشقییەكان بۆ ئەوەی ئامادەكارییەكانیان بگاتە قۆناغی كۆتایی و بۆ دەست پێكی خولی ئەستێرەكانی عێراقی یانەكەی بە تەواوی ئامادە بێت، كارگێڕیی یانەكەش لە هەوڵی بەردەوام دان بۆ ئەوەی تیپكە بگەرێنەوە كەناری ئارامی و بتوانن بە هەموویان دەست لە ناو دەست بۆ ئەوەی پێكهاتەیەكی بەهێزیان هەبێت و ڕووبەڕووی سەرجەم تیپ و یانەكانی بەشداربووی خولەكە ببنەوە بە دروونێكی ئارام.
