وەیسی محەمەد گۆرانییەكی نوێی بەناوی(ناتوانم بێ تۆ) بڵاوكردەوە
هونەرمەندی گۆرانیبێژ (وەیسی محەمەد) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بەناوی(ناتوانم بێ تۆ) بڵاوكردەوە كە خۆی مێلۆدییەكەی ئامادەكردووە.
هونەرمەند وەیسی محەمەد بە هاوبەشی لەگەڵ كوردماكس موزیك گۆرانییە نوێیەكەی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە,كە تێكستی ئەم بەرهەمە لەلایەن (مەحوی)ی شاعیری دیاری كورد نووسراوەو وەیسی محەمەد بەشێكی دیكەی تێكستەكەی نووسیوە,هەروەها (دیار دلاوەر) كاری میكس و ماستەرینگی كردووەو(دلێر دلاوەر) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
