فه‌لسه‌فه‌ى ژینگه‌دۆستیى بارزان و زانستى سه‌رده‌م
له ماوه‌ى نزیكه‌ى سه‌ده‌یه‌ك و نێوى دواییدا و دواى ئه‌وه‌ى كه شێخانى بارزان جله‌وى ده‌سه‌ڵاتى كۆمه‌ڵایه‌تى ناوچه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست، فه‌لسه‌فه‌یه‌كى جوانى ژینگه‌دۆستیان له سه‌ر ناوچه‌كه جێبه‌جێكردووه، كه نموونه‌ى ده‌گمه‌نى بره‌ودانه به تیۆرى پاراستنى ژینگه، له ده‌ڤه‌رێك كه زۆرینه‌یان كوردن. ئه‌م فه‌لسه‌فه جوانه چه‌نده‌ها ره‌فتارى ژینگه‌دۆستانه له خۆده‌گرێ وه‌ك نه‌كوشتنى گیانه‌وه‌رانى كێوى و به‌تایبه‌ت ئاسك و مامزى كێوى، و نه‌بڕینى دار و دره‌خت و ... هتد، له لایه‌ن خه‌ڵكى ناوچه‌كه یان هه‌ر كه‌سێك رێگه‌ى ده‌كه‌وێته ئه‌و ناوچه‌یه. ئه‌وه جگه له پاراستنى ژینگه‌ى سروشتى، رێزگرتنێكه بۆ هه‌موو گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌ختى ناوچه‌كه. ئه‌وه له كاتێكدایه كه له سه‌ره‌تاى په‌یدابوونى ئه‌و بیرۆكه‌یه، دوور نیه زۆرێك له‌و رێكخراو و لایه‌نانه‌ى كه له‌سه‌ر ئاستى جیهان به ژینگه‌دۆست هه‌ژمار ده‌كرێن و له ئێستادا له زۆر وڵاتى جیهان چاڵاكى ئه‌نجامده‌ده‌ن، بوونیان نه‌بووه، تازه به تازه و دواى ده‌هان ساڵ پاش بوونى هزرى ژینگه‌پارێزیى ده‌ڤه‌رى بارزان سه‌ریان هه‌ڵداوه.
به راى ئێمه دوو هۆكارى سه‌ره‌كى له پشته‌وه‌ى ئه‌و ره‌فتاره جوان و ناوازه‌یه‌ى ده‌ڤه‌رى بارزانن: یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه پێشانده‌رى ئاستى به‌رزى ره‌وشت و مرۆڤدۆستیى خه‌ڵكى ده‌ڤه‌ره‌كه‌یه، كه تا ئێستاش به‌رده‌وامى هه‌یه. و دووه‌میان بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ره‌فتاره ته‌واوكه‌رى ئایینى دێرینى كورده‌كان، كه زه‌رده‌شتییه، و له ناخ و ده‌روونى ئه‌و ئایینه‌دا سروشت به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه جێگه‌ى بایه‌خ و رێزگرتن بووه، ئه‌وه‌ش له هه‌موو ئه‌و رێنماییانه‌ى كه له لایه‌ن پیاوانى ئایینى ناوبراو بڵاو بوونه‌ته‌وه كه ته‌ركیز له‌سه‌ر ژینگه و سروشت كراوه و نموونه‌شى جه‌ژنى نه‌ته‌وه‌یى نه‌ورۆز و هه‌روه‌ها رێزگرتن له ئاگره، كه هێماى سروشت و رووناكى و بزوێنه‌رى ژیانه له گۆى زه‌وى و نێو سروشتدا، و له فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و ئایینه‌دا نزیكیى مرۆڤ و ژینگه بایه‌خى تایبه‌تى هه‌یه. و هێشتان و دواى زیاتر له هزار ساڵ ره‌گ و ریشه‌ى له نێو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتوور و عه‌قڵى ده‌سته‌جه‌معى و هه‌مووانیى تاكى كوردى، ماوه. چونكه ئه‌و فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووره به‌رهه‌مى ته‌نها شه‌و و رۆژێك نیه، به‌ڵكۆ له ماوه‌ى ده‌هان هزار ساڵ له نێو باب و باپیرانمان له ناوچه‌كه دروستبووه.
ئێستا و له سه‌رده‌مى نوێ‌دا زانست له رێگه‌ى توێژینه‌وه‌ى تاقیگه‌یى و له پێناو دۆزینه‌وه‌ى راستییه‌كان و نه‌هێشتنى هزرى خۆرافى له نێو مرۆڤایه‌تیدا ئه‌نجامى سه‌رسۆڕهێنه‌رى ده‌ستخستووه، كه ده‌رخه‌رى گرنگیى بیرۆكه‌ى ژینگه‌دۆستیى بارزانن، كه چۆن وه‌ك قوڵایى ستراتێژیى په‌یوه‌ندیى مرۆڤ و ژینگه، ده‌بێ رێز له ژینگه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بگیرێت، و ده‌بێ مرۆڤ ده‌ست له بیرۆكه‌ى خۆ به پیرۆز زانین هه‌ڵگرێ، و واز له تێكدانى ژینگه‌ى خۆى بهێنێ. چونكه فه‌لسه‌فه‌ى خۆ به پیرۆز زانینى مرۆڤ جگه له زیان هیچ به‌رهه‌مێكى نه‌بووه. زانستى سه‌رده‌م گه‌یشتووه‌ته ئه‌و راستییه‌ى كه هه‌موو ئه‌و گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌خته‌ى له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا هه‌ن وه‌ك ئه‌ندامانى وڵاتمانن و هاوڵاتى ئێمه‌ن و مافى ژیانیان هه‌یه وه‌ك هه‌ر مرۆڤێك. چونكه ئه‌وان رۆڵیان له ئاوه‌دانى و به‌رده‌وامى ژیان له ناوچه‌كه‌ماندا هه‌بووه، بۆیه ده‌بێ به چاوى هاوڵاتى سه‌یرى یه‌ك به یه‌كى ئه‌وان بكه‌ین. ئه‌وان له ماوه‌ى مه‌لیۆن ساڵى رابردووى سه‌رهه‌ڵدانیان تا ئێستا خزمه‌تى ئێمه‌یان كردووه و ژینگه‌یان پاراستووه. ئێمه ژیانى خۆمان به قه‌رزدارى ئه‌وان ده‌زانین.
چارلز داروین (1809-1882)، زاناى به‌ناوبانگ و ژینگه‌دۆستى به‌ریتانى، له میانه‌ى توێژینه‌وه به پێزه‌كانى خۆى له باره‌ى ژینگه، له‌و بڕوایه‌دایه كه ژیان له گۆى زه‌وى به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه و ئێمه، هه‌م مرۆڤه‌كان و هه‌م گیانه‌وه‌ران و دار و دره‌خته‌كان، هه‌موومان به یه‌كه‌وه جوان و پارێزراوین و له نێوچوونى ئه‌و گیانه‌وه‌ر و دره‌ختانه ده‌بێته هۆكارى له‌نێوچوونى مرۆڤه‌كان. ته‌نانه‌ت زانستى سه‌رده‌م ئه‌و راستییه‌ى سه‌لماندووه كه سه‌ره‌تا و ده‌ستپێكى ژیان له نێو گیانه‌وه‌ران و دار و دره‌خته‌كان و مرۆڤه‌كان یه‌كه و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م ئاخاوتنه ئه‌وه‌یه كه هه‌موومان له ده‌هان جینات دا هاوبه‌سین. بۆ نموونه له نێوان مرۆڤ و ده‌نكێكى برنج یان سێوێك دا نزیكه‌ى 25 جینى هاوبه‌ش هه‌ن، و ئه‌و هاوبه‌شییه له نێوان مرۆڤ و گیانه‌وه‌ران زیاتر ده‌بێ. هه‌روه‌ها هۆرۆمنى سێرتۆنین، كه چه‌نده‌ها ره‌فتارى مرۆڤ كۆنترۆڵ ده‌كات له نێو گیانه‌وه‌ران و ته‌نانه‌ت دار و دره‌خته‌كانیش بوونى هه‌یه، و ئه‌وه مێژووى هاوبه‌ش هه‌موومان پێشان ده‌دات.
هه‌ربۆیه‌ش ده‌بێ مرۆڤ ده‌ست له بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م گه‌ردوونه و هه‌موو ئه‌و گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌ختانه‌ى تیایدان له پێناو خزمه‌تى (منى مرۆڤ) دا دروستكراون، هه‌ڵگرێ و پێداچوونه‌ك به په‌یوه‌ندى و ره‌فتاره‌كانى خۆى له‌گه‌ڵ ژینگه بكات.
ئه‌وه هه‌مان ئه‌و فه‌لسه‌فه جوانه‌یه كه له ده‌ڤه‌رى بارزان بانگه‌شه‌ى بۆ ده‌كرێت و به پراكتیكى جێبه‌جێ ده‌كرێت، و تیایدا رێز له هه‌موو ژینگه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌گیرێت. ئه‌و ژینگه و گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌ختانه‌ى كه به‌شێكن له ژیانى ئێمه و نه‌بوون و نه‌مانیان به‌واتاى له‌نێوچوونى مرۆڤ هه‌ژمار ده‌كرێت. و ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه هانمان ده‌دات رێز له بوونیان بگرین، و ئه‌و رێزگرتنه‌ش ته‌واوكه‌رى به‌ها باڵاكانى مرۆڤ و رێزله‌خۆگرتنه، كه ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خات هه‌موومان به یه‌كه‌وه جوانین و ده‌ژین و ده‌مرین. هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامانه‌ى توێژینه‌وه‌كانى زانستى سه‌رده‌م له‌م ساڵانه‌ى دواییدا پێیگه‌یشتوون و نكۆڵیان لێناكرێت.
بۆیه پێویسته له سیسته‌مى په‌روه‌رده‌یى و كۆمه‌ڵایه‌تى دا گرنگیى زیاتر به فه‌لسه‌فه‌ى ژینگه‌دۆستى بدرێت، و به‌تایبه‌ت له نێو منداڵان و گه‌نجان، كه بڕبڕه‌ى پشتى ژیانى داهاتووى كۆمه‌ڵگه‌ن. ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ى ئه‌و راستییه كه پاراستنى ژینگه پاراستنى ژیانه، ببێته هه‌وێنى په‌روه‌رده و پێگه‌یاندن، و به‌تایبه‌ت له كاتى ئێستادا كه لووتبه‌رزیى مرۆڤ به‌رامبه‌ر به ژینگه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى و هه‌موو ئه‌و گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌ختانه‌ى كه تیایدان، مه‌ترسیى هێناوه‌ته ئاراوه. ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ى كه ده‌بێ تێكراى گیانه‌وه‌ران و ژینگه خزمه‌تى ( منى مرۆڤ) بكه‌ن، چونكه ( من شانازیى ئه‌وانم)، له كاتێكدایه كه خۆدى مرۆڤ ته‌نها چه‌ند هزار ساڵێكه و له ئه‌نجامى گۆڕانكارییه‌كانى فیزیۆلۆژیكى، له‌م گه‌ردوونه په‌یدا بووه و گیانه‌وه‌ر و دار و دره‌خته‌كانیتر به سه‌دان مه‌لیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بوونیان هه‌بووه، و ئه‌وه‌نده‌ى مرۆڤ زیانى به ژینگه گه‌یاندووه ئه‌وه‌نده سوودى بۆى نه‌بووه. كه‌س بۆ خزمه‌تى كه‌س دروست نه‌بووه، هه‌موومان هاتووین چه‌ند ماوه‌یه‌ك بژین و دواتر به‌یه‌كجاره‌كى و بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌نێو بچین. ده‌بێ مرۆڤ ده‌ست له‌و بیرۆكه‌یه هه‌ڵبگرێ و زیاتر رێز له ژینگه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ى بگرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ى كه له رێبازى ژینگه‌دۆستیى بارزاندا به‌دى ده‌كرێت.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*