كتێبی زیندوو

كتێبی زیندوو

ساڵی ١٦٨٧، كتێبی Principia، لە لایەن زانای مەزنی فیزیا ئیسحاق نیوتن بڵاو كرایەوە. ناونیشانی كتێبەكە بە لاتینی بوو: Philosophi Naturalis Principia Mathematica: «بنەماكانی ماتماتیكی فەلسەفەی سرووشتی»، كە بە شێوەیەكی ناسراو ناوی كتێبەكە بە Principia ناسراوە. كتێبەكە سەرەتا بە زمانی لاتینی نووسراوە، چونكە لەو كاتەدا لاتینی زمانی گشتیی زانایانی زۆر وڵات بوو. ئەم كتێبە وەك یەكێك لە گرنگترین كتێبە زانستییەكان هەژمار دەكرێت، كە تا ئێستە بڵاو كراوەتەوە. لەم كتێبەدا نیوتن شیكارییەكی ماتماتیكیی گرنگی خستووەتە ڕوو سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان هێز، جووڵە، و كات، هەروەها جووڵەی ئەستێرەكان و تەنە ئاسمانییەكانی دیكەی تێدا باس كردووە. ئەم كتێبە یەكەم بڵاوكراوە بوو كە سێ یاسا ناسراوەكەی بەناوی یاساكانی جوڵە Laws of motion و یاسای پێشكردنی گەردوونی Universal Gravitation پێشكەش بە جیهان كرد. كتێبەكە لە سێ بەرگ پێك هاتووە و لە ٥ی تەمووزی ١٦٨٦دا لە لایەن ساموێل پێپس، سەرۆكی ئەوكاتی كۆمەڵەی شاهانە، مۆڵەتی پێدراوە و لە ٥ی تەمووزی ١٦٨٧دا بۆ یەكەمجار بڵاوكرایەوە، بە كتێبی زیندوو ناسراوە، چونكە تا دێت زانیارییەكانی زیاتر كاریگەرتر دەبن.

 

 

Top