سەیرترین نمایشی شوێنەواری سرووشتی

سەیرترین نمایشی شوێنەواری سرووشتی

نمایشی شوێنەوار، لە زۆر شوێندا بە شێوەیەكی سرووشتی دەردەكەون، بەتایبەت لەو ناوچانەی كە بە شێوەیەكی سرووشتی هەڵدەكەون، وەك ئەوەی شوێنەوارناسان بە وڵاتی ئەفغانستان دەڵێن: ئەم وڵاتە مۆزەخانەیەكی كراوەیە، كە ئەوەش ئەماژەیە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە دەوڵەمەندە بە بوونی هەزاران ناوچەی شوێنەواری گرینگ كە مێژوویەكی دێرینیان هەیە، ئەوەی لەم وێنەیەدا دەیبینین، تاوێرە بەردێكە و شوێنپێیەكی گەورەی مرۆڤی لەسەرە. ئەم جۆرە شوێنپێیانە لە ئەمریكا و پیرۆ و چەندین وڵاتی تریش هەیە. بە شێوەیەكی گشتی، لێكۆڵەرەوانیش تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ئەنجامێكی دڵنیاكەرەوە لەسەر ئەم شوێنپێیانە، چونكە گەورەن و ئاسایی نین.

 

Top