سیروانی هەڵەبجە ئەنجامی شایستە بوو
سیروانی هەڵەبجە ئەنجامی شایستە بوو
لە وڵاتی توركیا و لە شاری ئەستەمبۆڵ پاڵەوانێتی كاراتێ مەڕمەڕە كوپی نێودەوڵەتی بەبەشداری زیاتر لە 1900 یاریزان لە 26 ووڵاتی جیهان بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەدا ژمارەیەك لە یاریزانانی كوردی پارێزگای هەڵەبجەی شەهید بەشداری پاڵەوانیەتیەكەیان كرد وەكو یاریزانانی كوردی كوردستان، یاریزانە كوردەكانی یانەی سیروانی هەڵەبجە و فێرگەی جەبار لە یاری كاراتێ توانیان لە نێو یاریزانانی بەشداربووی وڵاتانی جیهانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ئاست و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن، لەم بارەشەوە ئەیوب كەمال ڕاهێنەری گشتی كاراتێ سیروانی هەڵەبجە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە وەكو تیپی كوڕانی سیروانی هەڵەبجە بە تیپێكی 13 یاریزانی بەشداری ئەم پاڵەوانێتیە نێودەوڵەتیەمان كردبوو لە وڵاتی توركیا كە زیاتر لە 1900 یاریزان بەشداری ئەم پاڵەوانێتیەیان كردبوو بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە،یەك مەدالیای زێر و دوو مەدالیای بڕۆنزیمان بەدەست هێنا، بەهیوای ئەوەین بتوانین لە پاڵەوانیتیەكانی داهاتوو ئاست و ئەنجامی شایستە پێشكەش بكەین و بتوانین ڕكابەری تیپ و یاریزانە گەورەكانی وڵاتانی جیهان بكەین. ئەنجامەكانیش بەمشێوەیە بوو.
1-جەبار مەستەفا پلەی یەكەم مەدالیای زێر لە ئاستی سەرووی تەمەن 50 ساڵ.
2-سارۆس سیروان پلەی سێیەم مەدالیای بڕۆنز لە تەمەنی 12 و13 ساڵ.
3-عەبدولرەحمان هاوارپلەی سێیەم مەدالیای بڕۆنز لە تەمەنی 11و12 ساڵ.
