زاخۆ كەمپێكی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات

زاخۆ كەمپێكی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات

زاخۆ كەمپێكی مەشقی لە دەرەوەی وڵات ئەنجام دەدات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی زاخۆ ئەم وەرزە هەر زوو دەستی بە ئامادەكارییەكانی كردوە بۆ هەردوو خولی ئەستێرەكانی عێراقی و جامی كەنداوی یانەكانی عەرەبی، دەستەی كارگێڕیی یانەی زاخۆ لەگەڵ دەست نیشان كردنی ڕاهێنەری قەتەری ویسام رزق بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكەی لە خولە گەورەكەی عێراقی، یانەكە بۆ ئەم وەرزە چاوی لەوەیە بتوانێ ژمارەیەكی گەورە بێت لە خولی ئەستێرەكان و جامی كەنداو بۆ ئەوەی بتوانێ‌ كێبڕكێ لە سەر ئەنجامی شایستە بكات، كارگێڕیی زاخۆ ئەم وەرزە چەندین ئەستێرەی دیاری گواستۆتەوە لە نێوانیش شێركۆ كەریم و چەند ئەستێرەیەكی دیكەی عێراقی و بیانی بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنێت، یانەكە لە ئێستادا ئامادەكارییەكانی چڕ كرۆدتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ ئامادەكاری پێویست بكات بۆ چوونە نێو خولەكان، لە شاری زاخۆ دەستیان بە مەشقەكان كردوە و لە هەولێریش چەند یەكەیەكی مەشقی و یاری دۆستانە ئەنجام دەدەن، بڕیاریشە لەم هەفتەیە تیپەكە گەشتی وڵاتی توركیا بكات بۆ بەردەوامیدان بە درێژەی یەكە مەشقییەكان و ئەنجامدانی چەند یارییەكی دۆستانە، زاخۆییەكان ئەم وەرزە هیوایان گەورەتر بووە و چاویان لەوەیە بەشی زۆری نازناوەكان كۆنترۆڵ بكەن بۆ ئەوەی بتوانن ئەنجامەكانیان بە دڵی هاندەرانیان بێت. لە كوردستانیش چاوەكان لەسەر یانەی زاخۆیە ئەم وەرزە دەتوانێ‌ یەكێك لە یانە ڕكابەرەكان بێت و بتوانێ‌ ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنێت.

Top