سەرۆک بارزانی لە هەموو جیهان نوێنەری پێشمەرگە و سەرۆکە
ئەم ڕستەیە پڕ واتایە ناوەڕۆکی مانای قوڵی هەیە و خوێندنەوەی زۆر هەڵدەگرێت، کاتێک لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی فەڕەنسا، و بە سەردانێکی فەرمی جەنابی سەرۆک گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، و بۆ بەشدارییکرنی لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا، کە کردنەوەی شەقامی پێشمەرگەیە لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' ئەو وڵاتە ئەوکات بایەخ و گەورەیی کەسایەتی و گەورەیی ناوی پێشمەرگەمان بۆ دەردەکەوێت، کاتێک دەبێنین لەلایەن سەرۆکی زلهێزێکی جیهانییەوە کەسایەتی سەرۆک بارزانی هەڵدەبژرێت تا پەیوەندی پێوە بکرێت ئەوە بەڵگەیەکە بۆ گەورەی و بایەخی کەسایەتی سەرۆک بارزانی وەک مەرجەع ونیشانەی مەزنی سەر گۆڕەپانی کوردستان و جیهان دەسەلمێنێیت.
کاتێک بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، شەقامێک لەنێو پارکی 'ئۆندرێ سیترۆی' شەقامێک بەناوی پێشمەرگە ناوبنرێت ئەوکات دەزانیین سەنگی پێشمەرگە و جەنابی سەرۆک چەندە گەوەرەییە، کورد واتەنی " نرخی زێڕ لای زەڕنگەرە" سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک پێشمەرگەیەک خۆی دەناسێنێت و لە پێشمەرگەی کوردستانیش خۆی جودا نەکردۆتەوە، هەر بۆیە بووەتە نوێنەری پێشمەرگە، ئەو کاریزمایەی سەرۆک کە جیهان وەک سەرۆک و مەرجەع لێی دەڕوانن ومامەڵەی لەگەڵ دەکەن، ئەوە سەرۆک بارزانی بوو لەشەڕی دژی داعش و لەکاتی مەترسی داگیرکردنی هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، وەک و سەرۆکی هەرێم لە جیاتی ئەوەی لە نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمەوە، سەرپەرشتی بەرەکانی شەڕ بکات، خودی خۆی وەک و پێشمەرگە و بە گیانی پێشمەرگانە تا مەترسی سەر پایتەخت نەەڕەوییەوە بەرەو سەنگەرەکانی پێشمەرگەی جێ نەهێشت، چونکە سەرۆک بارزانی بەر لە هەموو شتێک خۆی بە پێشمەرگە دەزانێت.
مەزنی ناوی پێشمەرگە و زیاتر مەزنکردنی ئەو وتەمان وەبیر دێنیتەوە کە دەڵێت سوپا بە سرکردەکەیەوە بەهێزە، ئێستا وەک هەموان دەبینن و دەزانن ئەمری واقیعە و مەرجەعە و سەرۆکە، و نەک سەرۆک ماکرۆن تەنانەت جیهانیش لەسەر ئەو ناونیشان و پێگەیە هەلسوکەوتی لەگەڵ دەکەن و بیروڕای لەگەڵ دەگۆڕنەوە، چونکە کەسایەتی سەرۆک بارزانی پەیوەندی ڕوحی نێوان خۆی و گەلەکەی هۆکارێکە بۆ ئەوەی جیهان وەک و مەرجەعی کورد مامەڵەی لەگەڵ بکات، ئەو پەیوەندی و خۆشەویستیەی لەنێوان سەرۆک بارزانی و گەلەکەیدا هەیە وای کردوە جیهانیش بەو چاوە مەزنە لێی بڕوانێت و بۆ پرسە هەستیارو گرنگەکان پەیوەندی پێوە بکەن سەبارەت بە بابەتە هەنوکەی و سەردەمیەکان وەرگرن بۆچوون و پێشنیارەکانی بەهەند وەرگرن، وەک چۆن مرۆڤ پێویستی بە ئاو و هەوایە کوردستانیش پێویستی بە سەرۆک و پێشمەرگەیە.
دەبێت باش ئەوە بزانیین پەیوەندی گەلی کورد و گەل و دەوڵەتی فەڕەنسا دەمێکە لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی دامەزراوە پەیوەندیەکی مێژوویی و قوڵی هەیە کە ئەندازیاری حەکیمانەی ئەم پەیوەندییە بارزانییە و لەو پەیوەندیەدا ڕۆڵی بەرچاوی هەبوە و هۆکاری درێژەدەری پەیوەندیە دووقۆڵیەکەیە و فەڕەنسا وەک دۆستی دێرینی کورد و سەرۆک بارزانی هەمیشە لەسەر خەت بوە بۆ پێشکەوتنی هەنگاوەکانی کورد و هەرێمی کوردستان، بۆیە دەبینین لەهەموو هەنگاوێکدا لە خۆشی و ناخۆشی گەلەکەماندا پەیوەندی بەسەرۆک بارزانیەوە دەکەن و ئاڵوگۆڕی پەیوەندی نێوانیان دەکەن.
ئەمە ئەوەمان بۆ دەرەخات کە بونی سەرکردەیەکی بەئەزمون و بەتواناو گیانبەخت کردو لە پێناو بەرژەوەندی گەلەکەی، و سەرۆک بارزانییە وای کردوە، تۆڕێکی پەیوەندی جیهانی وک تۆڕی جاڵجاڵۆکە کورد و جیهان پێکەوە بەبەستێ و خودی سەرۆک بارزانی ئیدارەی ئەو شێوە پەیوەندیە بێت و پەرەی پێ بدات، تەنها بۆ بەرەوپێش چوونی دۆزی گەلەکەمان وبەدیهێنانی مافەکانمان لە کوردستان.

ئەسرین عاسی شوانی