ئارمین عەزیزی بۆ گوڵان:شەوی بارانی یەکێک بوو لە قورسترین ئەو کارانەی بەشداریم تێیدا کردووە

ئارمین عەزیزی بۆ گوڵان:شەوی بارانی یەکێک بوو لە قورسترین ئەو کارانەی بەشداریم تێیدا کردووە

ئارمین عەزیزی دەرهێنەر و ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و بەڕێوبەری کۆمپانیای براند کە کورتە فیلمی کوردی بەسەر فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی جیهاندا دابەش دەکات. لە ساڵی 1993 لە شاری سنە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.

*هاتنتان بۆ نێو بواری سینەما چۆن و کەی بوو؟

-لە تەمەنی دە ساڵیدا هاتمە ناو سینەما و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا وەک ئەکتەر بەشداریم لە یەکەم کورتە فیلمی خۆیدا کرد، بە ناوی “ڕۆزێر قەرمیز” لە دەرهێنانی هێمن حەیدەری. خەڵاتی باشترین ئەکتەری گەنجم بۆ ئەم فیلمە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی نەمسا بەدەستهێنا. بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بە گشتی لە سینەما دوورکەوتمەوە، لە تەمەنی ٢٤ ساڵیدا جارێکی دیکە گەڕامەوە و دەستم بە دەرهێنانی کرد، لەوانە فیلمێک کە تێیدا ڕۆڵی گێڕا و خەڵاتی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢١ بەدەستهێنا، هەروەها دەرهێنانی فیلمی “Stay way”ی کردووە، کە فیلمێکە لە ساڵی ١٩٨٤ لەسەر بنەمای کتێبەکەی جۆرج ئۆرڤیل. وەک ئەکتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەر بەشداریم لەو فیلمانەدا کردووە.

ئارمین عەزیزی بۆ گوڵان:شەوی بارانی یەکێک بوو لە قورسترین ئەو کارانەی بەشداریم تێیدا کردووە

*چەند خەڵاتی سینەماییت بە دەستهێناوە؟

-تا ئێستا پانزە خەڵاتی باشترین ئەکتەری کورتە فیلم لە فێستیڤاڵە ناوخۆییەکان و حەوت خەڵاتی باشترین ئەکتەر لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان و پێنج خەڵاتی بەرهەمهێنان و دەرهێنان و دوو خەڵاتی باشترین سیناریۆم لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان بەدەست هێناوە. لە ١٦ فیلمی کورت و درێژدا ڕۆڵم گێڕاوە.

*نوێترین فیلمت چییە؟

-دوایین كارم فیلمی «شەوی بارانی» بوو کە دەرهێنەری كورد خاتوو ناجی سەلیمی و بەرهەمهێنانی هونەرمەند پەرستۆ کارزان. ئەم فیلمە تەحەددایەکی گەورە بوو بۆ من، بەو پێیەی لە کاتی نواندندا ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوومەوە، و بە یەکێک لە قورسترین ڕۆڵەکانی دەزانم کە تا ئێستا بینیومە. لێرەدا سوپاسی دەرهێنەر ناجی سەلیمی و بەرهەمهێنەر پەرستۆ کارزان دەکەم کە دەرفەتیان پێدام وەک ئەکتەری سەرەکی لەم فیلمەدا ڕۆڵ بگێڕم. هیوادارم ئەم فیلمە یەکێک لە خەڵاتە گەورەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی دهۆک بباتەوە.

ئارمین عەزیزی بۆ گوڵان:شەوی بارانی یەکێک بوو لە قورسترین ئەو کارانەی بەشداریم تێیدا کردووە

*تا چەند گرنگی بە ڕۆڵەکانت دەدەی؟

-من وەک ئەکتەرێک بە شێوەیەکی سیستماتیک کار دەکەم تا ئەو ڕادەیەی کە ئامادەم هەوڵ و ماندووبوون و کاتێکی زۆر بەخت بکەم بۆ ئەوەی ئەو کارەی کە ئەنجامی دەدەم سەرکەوتوو بێت. به داخه وه له ئێستادا له کورته فیلمدا ئەوه نابینین بەتایبەتی له ئەکتەره کوردەکانەوه، وەک ئەکته ڕ کار دەکات و هەوڵ دەدات بۆ ئەوەی به باشترین شێوه ڕۆڵی خۆی به ڕێوه ببات. کاتێک من بۆ بینینی ڕۆڵی کارەکتەرێک هەڵدەبژێردرێم، ڕاهێنان و لێکۆڵینەوەی لەسەر ئەم کارەکتەرە دەکەم کە بۆ ماوەی مانگێک یان زیاتر ڕۆڵی تێدا دەگێڕم و بۆ من گرنگ نییە تەنانەت ئەگەر فیلمەکە ١٠ خولەک یان کەمتریش بێت. ئەوەی بۆ من گرنگە، سەرخستنی ئەو ڕۆڵەی بۆم دیاری کراوە بە باشترین شێوە، بە هاوئاهەنگی و ڕێککەوتن لەگەڵ ئەم کارەکتەرە تا کاریگەری لەسەر بینەر هەبێت.

*رەوشی سینەمای کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چۆن هەڵدەسەنگێنی؟

-کاتێک باسی سینەما لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، دەبینین لە ڕابردوودا لە پێشکەوتنی بەردەوامدا بووە و دەرهێنەر و بەرهەمهێنەران و هونەرمەندانی کورد لە هەموو ئەو فێستیڤاڵانەی لە سەرانسەری ئێران و بەتایبەت لە تاران بەڕێوە دەچوون، ئامادەیی بەرچاویان هەبووە و هونەرمەندان و دەرهێنەرانی شاری سنە پشکی شێریان هەبووە. بەڵام بەهۆی ئەو بارودۆخە خراپەی ئێستای ئابووری کە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەگشتی پێیدا تێدەپەڕێت، دەبینین کە دابەزینێکی بەرچاو لە بواری بەرهەمهێنانی سینەمایی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە، تا ئەو ڕادەیەی کە ناتوانین لە یەک ساڵدا سێ فیلمی درێژ بەرهەم بهێنین و ئەمەش بە کارەسات بۆ ئێمە وەک سینەماکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت.

*تایبەتمەندییەکانی سسینەمای ڕۆژهەڵاتی کوردستان چین؟

ڕوانگەی سینەمای کوردی لە ئێراندا لەسەر نوێنەرایەتیکردنی شوناس و کولتوور و واقیعەکانی ژیانی کورد لە کۆمەڵگادا بەتایبەت لە بەرامبەر ستەم و بێبەشی مێژووییدایە و «ساتێک بۆ مەستی ئەسپەکان» خاڵی وەرچەرخانە. سینەمای کوردی لە ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە سیمبولیزم، زمانی مێتافۆریک و وێناکردنی سروشتی توند و تیژی کوردستان، باس لە ئازار و داب و نەریت و خەباتەکانی گەلی کورد دەکات، بەڵام ڕووبەڕووی تەحەددیاتی وەک سەرکوتی حکومەت و ئاستەنگەکانی بەردەم فیلمسازی لە ناوخۆی وڵاتدا دەبێتەوە.

*ئاستەنگەکانی بەردەم سینەماکارانی کوردی چین لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان؟

-خەمی سەرەکی سینەمای کوردی لە ئێراندا «ناسنامە» و «زمان»ە، کە بە شێوەیەکی دانەبڕاو بەیەکەوە گرێدراون و سینەما کەناڵێکە بۆ نوێنەرایەتیکردنی شوناسە نەشێواوەکانی کورد. وێناکردنی خەبات و ئازار و ئەشکەنجە و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ژیانی سەختی کورد و ژیان لە کۆمەڵگا نامۆکان لە تەوەری سەرەکی ئەم سینەمایەن، هەروەها سینەمای کوردی گرنگی بە داب و نەریت و ئەفسانە و مێژووی گەلی کورد دەدات و هەوڵی پاراستن و نوێنەرایەتیکردنیان دەدات، هەروەها سینەماکارانی کورد ڕووبەڕووی تەحەدای ئەمنی و سنووردارکردنی بەرهەمهێنان دەبنەوە، هەندێکجاریش لەلایەن دامەزراوە فەرمییەکانەوە دژایەتی دەکرێن.

Top