هەولێری پایتەخت دەبێتە شوێنگرەوەی بەغدا...

هەولێری پایتەخت  دەبێتە شوێنگرەوەی بەغدا...

 

بونی گەورەترین کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین لە هەولێرە هێزەکان بەشێکیان دێنەوە هەولێر . پردی بەهێزی دبلۆماتی هەیە لەگەڵ ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا. گرێبەستی ئابوری گەورە هەیە. هەولێر بەشێکە لە هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی.  ئەمانە هەنگاوێکی کردەیە بۆ پارێزبەندی هەولێرو پاراستنی لە لایەن هاوپەیمانان و بە تایبەت ئەمەریکا وە بایەخ پێدانی. کەواتە دەسکەوتێکی نوێی گرنگە پایتەختێک شوێن گرەوە بێت بۆ بەغدا وە چاوی نێو دەوڵەتی لەسەر بێت و بەرە و هەڵکشان بڕوات. کورد دژو نەیارەکانی زۆرن بەقودرەتی قادر هەمان دژو نەیاری ئیسرائیل و ئەمەریکان. کەواتە بەرژەوەندیەکی هاوبەشمان هەیە بە نەمان یا لاوازبونی چواردەور. کورد کەناری گرتوە و نایەوێ تێوە بگلێت. چونکە شەڕەکان لەسەر ئاستی گەشەی تەکنەلۆژیا و شەڕی فڕۆکەی پێشکەوت و بەرگری ئاسمانی و جیپی ئێس و ئەحداسیاتە دەور ئەبینێت.  ئەوەند هەیە کورد شەڕی پێ نەفرۆشن شەڕ ناکات چونکە تەجروبەی زۆری لە ڕابردوو هەیە. بۆ ئێستا زیاتر دیالۆگ و دانیشتن باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن بە دیدگای هاوبەش.  لا بە لاکان زۆر تۆمەت دەبەخشنەوە و شەڕەجوێن و سەرقاڵکردن دەخوڵقێنن. ئەمە خۆی لە ئەدەبیاتی مرۆڤایەتی و ئەتەکێتی ژیان و عقڵی نوێی گەشە سەندوو ناوەشێتەوە. وە گرنگتر ئەوەیە کات نەدرێت بەم جۆرە سەرقاڵیە. چونکە کاری قورسی مرۆڤە مەزنەکان دروست کردنی ژێرخانێکی تۆکمەی بەهێزە بۆ ئایندە و دوا ڕۆژ کە سەقفی متمانەی لەسەر هەڵ دەچنرێت. بەرەو بنیات نان و خۆڕاگری لە پەنای پایە بەهێزەکانی عەقڵی لێهاتوی دبلۆماتی لەئاست نێودەوڵەتیدا. کاتێک نەتەوەیەک کامڵ دەبێت بەوەی بناسرێت سەرەتا دەبێت خۆی بونی هەبێت وەک بونی خاک مێژوو زمان کەلتورو فەرهەنگ. دواتر لەڕێگەی زانستی پەروەردەیی سێبەری یاساو هێزو گەلێکی زیندوو بتوانێت بنەماکانی زەمینە سازی بۆ دەرکەوتنی نەخشەو بون و تواناکان بخاتە ڕوو وە گەلێکی یەکگرتوی خاوەن هەڵوێست بێت. تا ئێستا هەموو شتێک باشە  تەنها یەکگرتن و یەک بۆچونی نەبێت. بەڵێ ئێستا لەکوردستان ڕێکارەکان قۆناغ بە قۆناغ ڕۆیشتنێکی خێرایان بینیوە. هیچ گەل و نەتەوەیەک بەبێ قوربانی و برسی و کوشتن و تۆمەت دانەپاڵ نەیتوانیوە ڕێگای سەربەخۆبون ببڕێت. ئێستا کورد لەناو گێژاوی قوڵی پلان ی برسیکردن و شەڕ پێ فرۆشتن و سەرقاڵکردندایە. تەنانەت فۆڕماتی عەقڵ و ناخ و ڕۆحی گەنج و تاکی کورد کراوە بۆ دژی هەموو بەهاکان و پیرۆزی و دەسکەوت و شۆڕش و قوربانیدانی ئەم گەلە ستەم دیدەیە. تەنها بۆ کاڵ بونەوەی هەستی نەتەوایەتی.   ئایە کەی بەشێکی تاکەکان دەگەڕێنەوە ناو بازنەی کوردایەتی و خاک و مێژوو زمان و کلتورو فەرهەنگی خۆیان خۆش بوێت. پرسیارەکە ئەوەیە بۆ شەپۆلێکی ناڕازی دروست بوە دژو نەیار شانازی بە زۆر دەسکەوتی کوردەوە دەکات بەڵام بەشێک لە گەنجی کورد لەکەلی شەیتان نایەتە خوارو پێی عەیبە خۆی بەدرۆ بخاتەوە .  لە هەرێمدا هەوڵەکان دوو بەشن بەشێک بۆ ئەو ڕوبەڕو بونەوەیەیە و بەشێک وەک بازویەکی بەهێز کار بۆ بنیات نان و ئاوەدانی و پێداویستیەکانی ژیان دەکات. ژیانی تاریکی ئەوەیە خۆت بەچاوی خۆت ڕەنگدانەوەی کردارە ئەرێنیەکان ببینیت . بتەوێت پێچەوانەی بکەیتەوە و بە نەرێنی لە قەڵەمی بدەیت. ئایە دەزانی دوو چین کاتێک ئەمە دەبینێ چینێک سەد دەر سەد هی خۆتە دەزانێ ڕاست ناکەی بەڵام ناچارە بڵێ بەڵێ بەڕیشی مەردانەت قەسەم. بەڵام چینێکی دیکە کەڕۆشنبیرو تێگەیشتوە لەنێوان ڕاستی و چەواشەدا دەتەوێ فریوی بدەیت بێگومان بە عەقڵت پێ دەکەنێت.  کەواتە براوە ئەوەیە خزمەت و داهێنان و کرداری جێ بەجێ کردوە. چونکە تۆ ئەوەی خۆت بەگومانە و تێدەگات ناتەوێ بچیتە ژێر ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر.   بەڵام براوە جەماوەری خۆی بڕوای تەواوی لا دروست بوە و چینە دوو هەمەکەش کرداری تۆی بینیوە بڕوای بە ئەوە هەیە کردار ئەنجام دەدات نەک گوفتاری بێ بنەما ئەمەش بوەتە جێگای سەر سوڕمانی دژو نەیار. چونکە هەرچی دەکەن گەشەکردنی بوژانەوە و دەرکەوتن ناوەستێت ناتوانن بیوەستێنن. ئێستا دەزانن بۆچی نایانەوێت هەرێم و هەولێر پێشکەوتوبێت. ئەم پێشکەوتنە بەرهەمی یەک ساڵ و دوو ساڵ نیە تازە ناوەستێت و هەولێر پایتەختە و بۆشایی بەغدای پڕ کردوەتەوە.

 

                                                                   ٢/٩/٢٠٢٥

 

 

Top