یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان قوتابخانەیەكی بەرزكردنەوەی قورسایی كچان دەكاتەوە

یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان قوتابخانەیەكی بەرزكردنەوەی قورسایی كچان دەكاتەوە

یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان قوتابخانەیەكی بەرزكردنەوەی قورسایی كچان دەكاتەوە
تیپی بەرزكردنەوەی قورسایی كچانی یانەی زانكۆی جیهان دوای ئەوەی توانیان نازناوی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەدەست بهێنین و سێیەمی كچانی یانەكانی عێراقیشیان بردەوە لە ئێستادا تیپەكە چۆتە قۆناغێكی تازەی كێبڕكێ یانەكانی تری كوردستان بە حوكمی ئەوەی زۆربەی یاریزانانی یانەكە یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقن و زۆربەیان كوردن و خەڵكی پارێزگای هەولێرن، دكتۆر نەوزاد یەجیا باجگر سەرۆكی یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهان لەگەڵ دكتۆر ئیسماعیل مولود جێگری سەرۆكی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق و دكتۆر قاسم هاشم سەرۆكی فیدڕاسیۆنی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی لقی هەولێر كۆبونەوە دوای خەڵات كردنی كچە پاڵەوانانی شاری هەولێر، یانەكە بڕیاریدا بە دابین كردنی پێداویستیەكانی تیپی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكە و دابین كردنی شوێنی پێویست بۆ مەشقەكانیان و دروست كردنی قوتابخانەیەكی پێگەیاندنی یاریزانان بۆ یانەكە و بۆ شاری هەولێر، لەم بارەشەوە دكتۆر ئیسماعیل مولود جێگری سەرۆكی یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی عێراق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئەم هەنگاوەی یانەی وەرزشیی زانكۆی جیهان بەرز دەنرخێنین و ئەوە گرنیگدانە بە یارییەكانی بەرزكردنەوەی قورسایی لە كوردستان و عێراق، وە لە ڕێگەی ئەم یارییە وەرزشییە دەتوانین ئەنجامی دڵخۆشكەر بۆ یانەكە و شاری هەولێریش بەدەست بهێنین و بتوانین كێبڕكێ لە سەر مەدالیاكانی دەرەوەی وڵاتیش بكەین.ئێمەش وەكو فیدڕاسیۆنی بەرز كردنەوەی قورسایی عێراق هاوكاری یانەكانی كوردستانیش دەبین بۆ خزمەت كردنی ئەم یارییە بتوانین ناوی هەولێر و كوردستانیش بەرز بكەینەوە.

 

Top