ڕەنگە یانەی هەلۆ لە خولی نایابی كوردستان بكشێتەوە

ڕەنگە یانەی هەلۆ لە خولی نایابی كوردستان بكشێتەوە

ڕەنگە یانەی هەلۆ لە خولی نایابی كوردستان بكشێتەوە
تیپی تۆپی پێی یانەی هەلۆی دەڤەری بارزان و تاكە نوێنەری سنوری ئیدارەیی سەربەخۆیی سۆران لە خولی نایابی یانەكانی كوردستان، بەهۆی گرفتە داراییەكانیان ڕەنگە یانەكە بەشداری وەرزی نوێ خولی نایابی یانەكانی كوردستان نەكات كە بڕیارە لە مانگی دەی ئەمساڵ یارییەكانی بەرێوەبچێت. یانەی هەلۆ هەر چەندە ئەمساڵ كێبڕكێ بەهێزی ئەنجامدا لەگەڵ یانەكانی تری خولی پلە یەكی كوردستان بۆ ئەوەی بتوانێ‌ پلێتی سەركەوتن بۆ خولی نایابی كوردستان بەدەست بهێنێ توانی بە پلەی یەكەم ئەم خەونەی بهێنێتە دێ، بەڵام لە ئێستادا گرفتەكانی یانەكە زۆر بووینە و هیچ كەسێك هاوكاری یانەكە ناكات بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بەشداری خولی نایاب بكات و بەهۆی زۆری پارەی پێویستیش بۆ كڕینی یاریزانان و خەرجی تیپەكە تاكە ئێستا هیچ كەسێك نەهاتۆتە پێش بۆ هاوكاری یانەكە، لەم بارەشەوە ئەحمەد خەلیل سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەلۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئێمە بۆ وەرزی نوێی خولی نایابی یانەكانی كوردستان تاكو ئێستا بڕیاری بەشداری كردنمان نەداوە لە خولەكە، چونكە خولی پلە نایاب پارەیەكی زۆری پێویستە بۆ ئەوەی بتوانێ‌ بەردەوامی بدەین لە خولی نایاب. لە ئێستاشدا بڕی 80ملیۆن دینار قەرزی وەرزی ڕابردوومان لەسەرە و تاكو ئێستاش هیچ كەسێك نەهاتوە هاوكاری تیپەكەمان بكات. ئێمەش لە هەوڵی ئەوەین بەشداربین، بەڵام كە پارەی پێویست نەبێت ناتوانین هیچ بەشدارییەكمان هەبێت،خولی كوردستان خولێكی دوور و درێژە پارەی زیاتری دەوێت، ئێمەش ئەو توانا داراییەمان نییە.

Top