خەونی من ئەوەیە ببمە یاریزانێكی پیشەگەر

خەونی من ئەوەیە ببمە یاریزانێكی پیشەگەر

ئیلاف حوسامەدین یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی عێراق

خەونی من ئەوەیە ببمە یاریزانێكی پیشەگەر
یاری فوتساڵ یەكێك لە وەرزشە دیارەكانی كوردستانە كەوا كچانی شارەكانی كوردستان ڕوویان لەم وەرزشە كردوە بە هۆی لێهاتوویی و بەرزی ئاستی یاری كردنیان ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقیان كۆنترۆڵ كردوە، یانەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستانیش بەردەوام چاویان لە سەر یاریزانە كوردەكانی شارەكانی كوردستانە، یەكێك لە ئافرەتە وەرزشەكارەكانی ئەم یارییەش كچە یاریزان ئیلاف حیسامەدین-ە ناسراوە بە ئیتۆ ، یەكێك لە كچە یاریزانەبەتواناكان كە خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانەكان، ناوبراو لەدایك بووی ساڵی 2005 بۆ هەریەك لە یانەكانی دوكان و سۆران و ڕەواندز و نەفتی شیمال و قوە جەوییە و هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراقیش یاری كردوە، گۆڤاری گوڵان لە نزیكەوە چەند پرسیارێكی ئاراستەكرد، ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی گوڵانی دایەوە.بۆ به‌رێزتان 1* بۆچی پی پێت هه‌ڵبژارد؟ 2* هه‌ست ناكه‌ی وه‌رزشێكی قوتێبەستێکت
*چۆن بوو بڕیارتدا یاری تۆپی پێی هەڵبژێری؟
- لە بەر ئەوەی حەز و خولیایەكی زۆرم هەبوو بۆ یاری تۆپی پێی.
*هەست ناكەی وەرزشێكی قورست هەڵبژاردوە زیاتر كێبڕكێیە لەگەڵ كەسی بەرامبەر؟
- بەڵێ ڕاستە قورسە و كێبڕكێ زۆری تێدا دەكرێ، بەڵام تا كێبڕكێ بێت من دەتوانم زیاتر هەوڵبدەم و پێشبڕكێ بكەم.
* بۆ چی یاری تۆپی پێی كچان لە ئاستی پێویستدا نییە؟
- بەداخەوە كەوایە تۆپی پێێ‌ هیچ خزمەتێك ناكرێ ساڵ بە ساڵ لە ناو دەچێت.
*هەست ناكەی ئەم یارییە لە ئاستی كچان بە شێوازێكی بەرچاو پێشوازی لێ نەكراوە؟
- بەڵێ ڕاستە بە شێوەیەكی باش نییە و خزمەت بە كچان ناكرێت.
* ئاستی یاری فوتساڵ چۆن دەبینی لە كوردستان؟
- لە ئێستادا كە خولەكان دەكرێتەوە یانەكان بەشداری دەكەن و دەتوانم بڵێم تا ڕادەیەك بەشداری كردن هەیە.
*چی بكرێت باشە بۆ هێنانەوەی پێشەوەی ئافرەتی وەرزشكار؟
- كچان دەبێت سەرەتا حەزێكیان هەبێت بۆ یاری و خولیایان هەبێت، دواتر بە بینینی ئێمە و كردنەوەی پاڵەوانێتی گەورە من دەڵێم هەر كچێك خولیای هەبێت پێی دەگات و كۆڵنادات.
*بەرنامەت چیە بۆ داهاتووی خۆت وەكو كچە یاریزانێك؟
- دەمەوێت لە داهاتوودا لە ڕێگای هەڵبژاردەكەم دەربكەوم لە دەرەوەی عێراق یاری بكەم و خەونم گەیشتنە بە یاریزانی پیشەگەر.
* لە دوو خول یاری دەكەی كوردستان و عێراق كامەی بەهێزترە؟
-دەتوانم بڵێم هەر دووك خول وەكو یەكن.
*گرفتی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
-گرفتێكی ئەوتۆ زۆری نییە ئەم یارییە.
* خەون بە چی دەبینی لە وەرزش كردنت؟
- خەونی من ئەوەیە ببمە یاریزانێكی پیشەگەر لە دەرەوە پشتم پێ ببەستن.
* هیچ گرێبەستێكت بۆ هاتووە لەلایەن یانەكان؟
-بەڵێ لە چەند یانەیەك گرێبەستم پێشكەش كراوە.
*چ هەستێكت هەیە یاری لە هەڵبژاردەی وڵاتەكەت دەكەی؟
-هەستێكی خۆشە لە كێبڕكێیەكی زۆردا هەڵت دەبژێرن و بەشداری دەكەم كە شانازییەكی گەورەیە بۆم.
*ئەگەرلە كۆتایدا شتێكت ماوە ؟
- دەست خۆشی بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ بەسەركردنەوەی كچانی كوردستان و پاڵپشتی كردنیان لە ناو وەرزش.

 

Top