هه‌ر به‌ڕاست ( ئێوه چین ! )
په‌لاماره حه‌یابه‌ره‌كه‌ی بافڵ بۆسه‌ر لاله‌زار, گرنگه بپرسین: وه‌زیری ناخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تان ئاگادار كرد؟
گرنگه بپرسین: وه‌زیری پێشمه‌گه ئاگادار كرابوو؟
به‌ڵته‌چیه‌كانی بافڵ كه هێرشیان كرده‌سه‌ر لاله‌زار, له كێشه‌یه‌كی خێزانی و دووژمنایه‌تی خێزانیان بۆ زیاتر ده‌ست به‌سه‌راگرتن و فه‌رزكردنی هه‌یمه‌نی خۆیان له‌سنوره‌كه, هیچی دیكه نه‌بوو, بافڵ بڕیارێكی شێتانه‌ی داوو لاهوریش شایه‌نی به‌ماندێلابوون نیه,
ئه‌مانه له‌گروپی مافیا‌و به‌ڵته‌چی زیاتر هیچ نین.
كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مان و یاسا و دادگا‌و هێزی فه‌رمی هه‌یه, ئه‌م كێشه نه‌كێشه‌یی یاساییه نه‌چه‌كداره‌كانیشیان هێزی فه‌رمیه, به‌چه‌واشه‌كاری ناتوانن ناوی هێزه یاسایی فه‌رمیه‌كان به‌كاربهێنن و یاسا و دادگاكان له‌كاداری بكه‌ن له كرده‌یه‌كی شه‌رمه‌زاركه‌ردا.
میدیا چه‌واشه‌كارو قه‌ڵه‌م فرۆشه‌كانی سلیمانی به‌سابرین نیوزی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه, هه‌مووتوانای خۆیان خستۆته‌گه‌ر بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌م شه‌رمه‌زاریی و ئابڕۆچوونه‌ی بافڵ و تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و گه‌ستنی قاچی ئه‌م و ئه‌و!
به‌ڵام میلله‌ت زۆر له‌وه هۆشیارتره به‌دروستكردنی فلم و دڕۆو چه‌واشه‌كاری به‌لاڕێدا ببرێت, ئێوه چی یه‌كێتیبن یان به‌ره‌ی گه‌ڵ فه‌رقتان نیه, هه‌مان ئایدیا و ره‌فتار و دیدگاتان هه‌یه.
ئه‌وه‌ی میلله‌تێكی خه‌مبار كردووه, ده‌یان دایك و باوكتان جه‌رك سوتاو كرد, ده‌یان ئافره‌تان بێ هاوژین كرد, ده‌یان منداڵتان هه‌تیوكرد, شاری ڕۆشنبیرتان له‌كه‌دار كرد, هه‌رچی قه‌ڵمی جوانه سه‌ركوت و قه‌ده‌غه و قڕ و بێده‌نگ كرد, به ده‌بابه و درۆن و باجه‌ر و هه‌مه‌ر سه‌رچنارتان گرتێبه‌ردا ؟! كه‌ده‌یان هۆنراوه‌و شعری به‌باڵایدا نوسراوه,
( چی ماوه به‌سلیمانی نه‌كه‌ن! )
سه‌رباری هه‌موو ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاژه‌ڵ و دڕنده ڕه‌فتار له‌گه‌ڵ دیل ده‌كه‌ن!
هه‌ر به‌ڕاست ( ئێوه چین ! )

ئـــهحــمــهد گـــلــی