نەورۆز ئەم وەرزە جیاواز دەبێت

نەورۆز ئەم وەرزە جیاواز دەبێت

نەورۆز ئەم وەرزە جیاواز دەبێت
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشیی نەورۆزی نوێنەری پارێزگای سلێمانی لەخولی ئەستێرەكانی عێراقی، دەستەی كارگێڕیی یانەكە ئەم وەرزە پلانی تۆكمەیان داناوە بۆ ئەوەی نەورۆزێكی جیاواز لە وەرزی ڕابردوو پێشانی هاندەرانیان بدەن. بۆ ئەم مەبەستە یانەكە جگە لە هێنانی ئاراس یاسینی ڕاهێنەر بۆ سەرپەرشتی كردنی مەشقی یانەكە لە ئێستادا دەستی بە گواستنەوە و هێنانی یاریزانی ئەستێرە داوە بۆ ئەوەی بتوانێ تیپەكە وەرزی داهاتوو ڕكابەری یانە بەهێزەكان بكات. بۆ ئەم مەبەستەش هەریەك لە یاریزانان حوسێن جاسم و ئۆگنێن مرسیج و ڕەوا یوسفی شاری هەولێر و عەلی جاسمی گۆڵپارێز و ئیبراهیم محەمەد و موجتەبا موحسین و محەمەد ڕەزا و ڕەزا عەبدولعەزیزی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی عێراقی و تەقی فەلاح وكاردۆ كامەران لە خولی ئینگلیزی یاری كردوە مورتەزا هدێب و هیران ئازاد وهانی شاكر وكلاودیۆیش بۆ دوو وەرز گرێبەستەكەی تازە كردەوە، جگە لە هێنانی عەلی ساڵح بە تازە كردەوە گرێبەستەكەی یانەكەش لە هەوڵی بەردەوامی دایە بۆ هێنانی چەندین یاریزانی ئەستێرەی بەناوبانگ بۆ ڕیزی یانەكە.

 

Top