كچە كوردێك بۆ دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی نەسر كرد

كچە كوردێك بۆ دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی نەسر كرد

كچە كوردێك بۆ دوو وەرز پەیوەندی بە یانەی نەسر كرد
شۆخان نورەدینی كچە یاریزانی كوردی شاری هەولێر كە ماوەی چەند وەرزێكە خوڕی ئەو كچە كوردە هەڵاتووە لە یارییەكانی تۆپی پێی لە یاریگای گەورە، وەرزی ڕابردووش ئەم كچە كوردە لە دایك بووی ساڵی 2000ی شاری هەولێر لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی گرێبەستی هەبووە ڕۆڵێكی كارای بینی لە ئەنجامە باشەكانی یانەكە، بەڵام ماوەی چەند ڕۆژێكە شۆخان بە فەرمی لە یانەی هیلالەوە پەیوەندی كردوە بە یانەی نەسر و گرێبەستەكەی بۆ ماوەی دوو وەزرە لەگەڵ ئەم یانە سعودیە و ئێستا لە كەمپی مەشقی یانەكە بەشدارە لە وڵاتی ئیسپانیا، لەم بارەشەوە مەزن محەمەد ڕاهێنەری كچە یاریزان شۆخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" شۆخان یەكێك لە یاریزانە ئاست بەرزەكانی كوردستان وعێراق و ئاسیاییە و ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ یانەی هیلالی سعودی هەبووە، بەڵام لە یەكێك لە بڕگەكانی گرێبەستەكەی هاتووە كە دەتوانی هەركاتێك بیەوێ ڕیزی یانەكە بەجێ بهێڵێت بێ ئەوەی گرێبەستەكەی تەواویش بێت، لە یانەی نەسریش بەفەرمی گرێبەستی پێشكەش كراوە، گرێبەستەكەش بۆ ماوەی دوو وەرزە و ئێستا پەیوەندی بە كەمپی مەشقی یانەكەش كردوە بۆ خۆئامادەكاری بۆ وەرزی نوێی خولی خانمانی یانەكانی سعودییە، بڕواشمان بەم كچە یاریزانەی خۆمان هەیە كە دەتوانێ‌ لەگەڵ یانەی نەسر ئەنجامێكی شایستە بەدەست بهێنێت.

Top