دهۆك بە بەهێزی دەست پێدەكات
دهۆك بە بەهێزی دەست پێدەكات
دەستەی كارگێڕیی یانەی دهۆك لە دوای بەدەستهێنانی نازناوی جامی عێراقی و جامی كەنداوی عەرەبی لە ئێستادا كارگێڕیی دهۆك خەونی گەورەتری هەیە لە خولەكانی عێراقی و دەرەوەی عێراقیش. كارگێڕیی یانەی دهۆك بەردەوام لە هەوڵی ئەوەیە ژمارەی ئەستێرەكان لە ڕیزی یانەكەی زیاتر بكات، بۆ ئەم مەبەستەش قسە لەگەڵ چەندین ئەستێرە كراوە بۆ ئەوەی درێسی یانەكە بپۆشێت، یانەكە گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەستێرەی یەكەمی یانەكە هارون ئەحمەد بە قۆناغی كۆتایی گەیشتووە و یاریزانە كوردەكە لە سەر ئاستی باڵای پارێزگای دهۆك قسەی لەگەڵ كراوە بەڵێنی چارەسەركردنی داواكارییەكانیان پێداوە و مانەوەی لە یانەكە ڕاگەیاندرا، جگە لەوەش پاشەنگ عەبدوللا هێرشبەر و ئاكۆ عوزێر مانەوەی بۆ وەرزێكی تریش لە یانەكە ڕاگەیاندوە، كارگێڕیی دهۆكیش بەمەش نەوەستاوە گرێبەستی لەگەڵ سەعد ناتقی ئەستێرەی دیاری هێلی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق مۆركردوەو عەلی یاسینی گۆڵپارێزی پێشووی یانەی نەفتیش گەیشتۆتە رێكەوتن لەگەڵ یانەی دهۆك بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لەم یانەیە یاری بكات.زاكیری ئەستێرەی یانەی دهۆك و كاپتنی یانەكەش مانەوەی بۆ وەرزێكی دیكە ڕاگەیاندوە، هەریەك لە یاریزانان یوسف ئیمام یاریزانی بەرگری هەڵبژاردەی عێراقیش و خادم رەسول بەرگریكاری سەنیگالی هومان شێروان گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئێران و عەلی یاسین وسەدیق جەمال لە یانەی دیالە و ویلینگتۆن ناسیمنتو و حەسەن عیماد و چەندین یاریزانی تر ڕاگەیاند ، دهۆكیش بۆ ڕاهێنەرایەتی یانەكەش بە فەرمی گرێبەستیان لەگەڵ ڕاهێنەری بەرازیلی سیرجیۆ ڤاریاسی تەمەن 58ساڵ مۆركرد، ئەم ڕاهێنەرە پێشووتر ڕاهێنەرایەتی یانەكانی كازمیەی كوێتی و ئوم سەڵاڵ و خۆر ی قەتەری و ئەهلی سعەدی و هیلالی سودانی و وەسلی ئیماراتی كردوە لەگەڵ ستافەكەی هەریەك لە كاپتن سلێمان ڕەمەزان ڕاوێژكاری هونەری و واگنەر ئەنداردی یاریدەدەری ڕاهێنەری و هەرژەنگ بابەكر یاریدەدەری دووەم و مەعەن جەمیل ڕاهێنەری گۆڵپارێزان دەستبەكاربوون، كارگێڕیی یانەكەی بادینان پلانی ئەوەیان هەیە ئەنجامی شایستە لەم وەرزە تۆماربكەن.
