لە هەموو بەشە مێژوویەکانی كه‌ركوك، ئەم شارە بەبهایی خوێنی کورد و فیداکاریی گەورە پارێزراوە
کەرکوك شارێکی نەتەوەیی و جێگای هاوبەشبوونی ژینگەی نەتەوەکان، بەردەوام قوربانیی به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و خۆفرۆشی سیاسی بووە.
لە هەموو بەشە مێژوویەکانی، ئەم شارە بە بهایی خوێنی کورد و فیداکاریی گەورە پارێزراوە، بەڵام لەهەمان کاتدا، لایه‌نێكی سیاسی ، بە ناو بەرەوپێشخست، بەبێ ئەوەی هیچ باوەڕ و پەیوەندییەکی نیشتمانپەروەری یان ھەست بەشهرم و ئەخلاقی سیاسی بكات، پۆست و دەسەڵاته ئیداری و ئه‌منی سه‌ربازیه‌كانی شاری كه‌ركوك ده‌فرۆشت بۆ سوودی خۆیان!
خیانه‌تی ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧، كه لە مێژووی نوێی کورد وەک “ڕۆژی ڕه‌ش” ناسراوه.
لەو ڕۆژەدا، یەکێتیی نیشتمانی نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌نێویدا كه‌ركوكی دڵی كوردستانی فرۆشت.
دوای ئەو ڕووداوە، رێککەوتنی هۆتێلی ڕەشید له نێوان یەکێتی و هێزە عەرەبییەکان، درێژەیەکی نوێی ئەو خیانەتە بوو.
ئەو رێککەوتنە بە شێوەیەکی فەرمی کوردی وەک نه‌ته‌وه‌یه‌كی ‘کەمهێز’ و ‘بێهێزی سیاسی’ پێشاندا.
له‌پێناو ده‌ست خستنی دووساڵ پۆستێكی پارێزگار كه له ٣١ كانونی یه‌كه‌م لێیان وه‌رده‌گیرێته‌وه به‌پێی ئهوڕێكهوتنهی كردوویانه, سه‌رجه‌م پۆسته سیادی و گرنگه‌كانی كه‌ركوكیان به‌خشی به‌عه‌ره‌ب.
کوردانی کەرکوك، بەهۆی ئەو ڕێککەوتن و خۆفرۆشیهی یەکێتی، له سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی كه‌ركوك بووه‌ته كه‌مینه، به‌ڕێوه‌ه‌رایه‌تیی پۆلیس و كاره‌با و ئاسایش و ئه‌من و هه‌واڵگری و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و هه‌رچیی پۆستی گرنگ هه‌یه له كورد وهرگیراونتهوه دراوه به‌عه‌ره‌ب!
لەو بارودۆخەدا، موزایەدەی سەرشاشهكان و به‌یان نامه‌ی چه‌واشه‌كاری، هیچ سودێکی بۆ کوردانی کەرکوك نابێت.
پێویستە کوردانی کەرکوك بەڕوونی و بەدڵنیایی و به‌ئاشكرا لەم خۆفرۆشییه‌ی یه‌كێتی بهدهنگبێن و بڕیاری نیشتمانپەروەری بده‌ن، تا بتوانن هێزی سیاسی و بەهای فیداکاریی خۆمان دووبارە بگەڕێننەوە.
خیانەت، بە هیچ شێوەیەک, چاوپۆشی لێناكرێت و خۆفرۆشان ناتوانن پەردەپۆشی بكه‌ن, مێژوو هەرگیز له‌یادی ناکات.

ئـــهحــمــهد گـــلــی