بڕوابه‌خۆبوونى سیاسى لاى تاكى كوردستانى
بڕوابه‌خۆبوون یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى سایكۆلۆژیا گرنگى پێده‌دات و به‌سه‌رچاوه‌ى زۆرێك له ده‌ستكه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى تاك ئه‌ژمار ده‌كرێت. بڕوابه‌خۆبوون سهبهتهیهكى ئاماده‌كراو نیه پێشكه‌شى كه‌سێك بكرێت، به‌لكۆ به‌رهه‌مى په‌روه‌رده‌كردن و پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تییه كه له خێزان و قوتابخانه‌وه ده‌ست پێده‌كرێت و دایك و باوك و مامۆستایان ئه‌ندازیارى دروستكهرى بڕوابهخۆبوونن لاى منداڵ و گه‌نجان.
بڕوابه‌خۆبوون له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیش به گرنگ و بۆنیاتنهرانه ده‌زانرێتن. جێگه‌ى داخه، له ناوچه‌ى ئێمه به پلاندارێژراو، هه‌وڵى شكاندنى تاكى كوردى و كۆشتنى تۆى بڕوابه‌خۆبوون لاى ئه‌و تاكه دراوه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه تاكى كوردى ملكه‌چى ئه‌و پیلانه نه‌بووه، و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌م قسه‌یه ده‌هان شۆڕش و راپه‌ڕینه له ماوه‌ى چه‌ند سه‌د ساڵى رابردوو له لایه‌ن كوردستانیان ئه‌نجامدراون، و دواینیشى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمهكهى 2017 بوو كه نیشانده‌ر و گه‌واهیده‌رى ئه‌و راستیه‌ن كه تاكى كوردستانى زۆر وریاتره له‌وه‌ى كه به پیلانى دوژمنان ههلبخهلهتتێت و تووشى نائۆمێدى ببێت.
له‌سه‌رده‌مى ئێستادا و زیاتر له هه‌موو كاتێك تاكى كورد پێویستى به بڕوابه‌خۆبوونه، كه ده‌كرێت سه‌ركردایه‌تیى سیاسى، رۆشنبیران، ده‌زگاكانى پێگه‌یاندنى كۆمه‌ڵایه‌تى و په‌روه‌رده‌یى و به تایبه‌ت زانكۆكان، و له‌گه‌ڵیاندا راگه‌یاندن و به‌تایبه‌ت سۆشیال‌میدیا، گه‌وره‌ترین رۆڵى تیایدا بگێڕن بۆ بهرزتركردنى ئاستى بڕوابه‌خۆبوونى سیاسى لاى تاكى كوردستانى. چونكه له سایه‌ى پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆژیاى په‌یوه‌ندى و رهخسانى گۆڕانكارییه‌كان و به‌تایبه‌ت له بوارى دیمۆكراسى له جیهان و ناوچه‌كه‌دا، كورد ده‌رفه‌تى زیاترى هه‌یه بگاته ئه‌و ئامانجانه‌ى سه‌دان ساڵه خه‌باتى له پێناودا ده‌كات و له‌چێر سێبه‌رى فه‌لسه‌فه‌ى "خۆنه‌چه‌ماندن"دا هه‌وڵى بۆ ده‌دات و ته‌نها توانیویه‌تى به‌شێكى لێى به‌ده‌ست بهێنێ، ئه‌ویش حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه، كه به‌رهه‌مى ره‌نج و ماندووبوون و شهونهخوونى سه‌ركردایه‌تى سیاسیى كوردستان و به‌تایبه‌ت جه‌نابى سه‌رۆك بارزانى، و قاره‌مانێتى و گیانفیدایى پێشمه‌رگه و خوێنى شه‌هیدانه، كه تاكى كوردستانى پێویسته له‌وه تێبگهیێنرێت كه دۆزى گه‌لى كوردستان دۆزێك ره‌وا و مافێكى سروشتى خۆیه‌تى، كه ده‌بێت له ئاینده‌یه‌كى دور و نزیكدا بێته‌دى.
به‌ڵام شان به شانى ئه‌م خه‌بات و په‌روه‌رده‌كردن و رۆشنبیرى و پێگهیاندنهدا، ده‌بێ هه‌وڵ بدرێت ئه‌و كهموكورییانهى هه‌ن و به‌تایبه‌ت له‌بوارى ئابوورى و كارگێڕیدا، و به‌تایبه‌ت و وه‌ك نموونه گه‌نده‌ڵى بنبڕ بكرێت، تاوه‌كو جارێكی‌تر ئاستى بڕوابه‌خۆبوون لاى تاكى كوردستانى بگاته لوتكه و به گۆڕوتینێكى زیاتر به‌شدارى پرۆسه‌ى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى ببێت، و ئه‌م به‌شدارییه بۆ پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستانیان و بۆ ئه‌م كاته به گرنگ و پێویست ده‌زانرێت.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ/ كۆلیژى په‌روه‌رده

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*