یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان لە چین دروستکرا
زانایانی چینی ڕایانگەیاند، سەرکەوتووبوون لە دیزاینکردنی یەکەم ڕۆبۆتی دووگیان هاوشێوەی مرۆڤ کە توانای لاساییکردنەوەی تەواوەتی پرۆسەی گەشەی کۆرپەلە لە منداڵدانی دەستکرددا ھەیە.
ڕۆبۆتەکە سیستەمێکی ئاڵۆزی ناوەوەی هەیە، کە بریتین لە منداڵدانی دەستکرد و شلەی ئامنۆتیکی ھاوشێوەکراو و سیستەمی خۆراکپێدانی بۆری، کە دەتوانێت بارودۆخی بایۆلۆجی پێویست بۆ گەشەکردنی کۆرپەلە لە پیتاندنەوە تا لەدایکبوون دابین بکات.
لە کاتێکدا پسپۆڕان توانای ڕۆبۆتەکەیان لە توێژینەوەکانی چارەسەری و نەزۆکیدا پشتڕاستکردۆتەوە، بەڵام هۆشدارییان داوە کە بەکارهێنانی ڕۆبۆتی دووگیان بەشێوەیەکی بازرگانی کێشەی ئاڵۆز دەوروژێنێت، لەوانە "جێگرتنەوەی ڕۆڵی دایک، مەترسییەکانی بەکاڵاکردنی جەستە و کۆرپەلە، هەروەها پرسیاری جددی سەبارەت بە مافەکانی منداڵ و دایک و باوک".
گوڵان: سەردار خەلیل
