بە بۆنەی بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی زانستیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانکۆکانی ئەمریکا

بە بۆنەی بوون بە ئەندامی ئەنجومەنی زانستیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانکۆکانی ئەمریکا

 

(گوڵان) پیرۆزبایی لە پرۆفیسۆر دكتۆر شێرزاد نەجاڕ دەكات

 

پرۆفیسۆر دکتۆر شێرزاد نەجاڕ کەسایەتییەکی ئەکادیمی دیاری کوردستانە و خاوەنی ئەزموونێکی بەرفراوانە لە بواری خوێندنی باڵا، توێژینەوە و بەڕێوەبردنی زانکۆییدا، بەکالۆریۆسی لە زانستە سیاسییەکان و، ماجستێری لە دیپلۆماسی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە ئەکادیمیای دیپلۆماسیی ڤیەننا و دکتۆراشی  لە زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ڤیەننا بەدەست هێناوە، نووسەرێكی دیار و بەرچاوی گۆڤاری(گوڵان)ـه.

لە 9ی تەموزی 2025 وەك ئەندامی ئەنجوومەنی زانستی یەكێتیی نێودەوڵەتی زانكۆكانی ئەمریكا دەستنیشانكراوە، وێرای پیرۆز بایی گەرممان بۆ بەڕێزیان ئەمەش دەقی فەرمان كارگێرییەكەیە:

 

 

ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

کۆمپانیای زانکۆکانی یەکێتیی نێودەوڵەتیی ئەمریکا (LLC)

لەلایەن: یەکێتیی زانکۆکانی  ئەمریکا وە دەرچووە

ژمارەی ناسنامە: 2014

ڕۆژی دەرچوون: 9ی تەمموزی ٢٠٢٥

 

فەرمانی کارگێڕی

 

پاڵپشت بە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانكۆكانی ئەمریکا و، لەسەر بنەمای ئەو دەسەڵاتانەی کە بە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی زانستی دراوە و، لە پێناو پەرۆشیی یەکێتی بۆ پشتگیریکردنی توانا و لێهاتوویی دەستەی زانستی دیار، بڕیاردرا بە ڕاسپاردنی:-

بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر شێرزاد ئەحمەد ئەمین نەجاڕ

بە ئەندامێتی لە ئەنجومەنی زانستیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانکۆکانی ئەمریکا، لە ڕۆژی ٩-٧-٢٠٢٥ بۆ ماوەی ساڵێک کە قابیلی نوێکردنەوەیە.

ئەندامەكە جێبەجێکردنی تەواوی ئەو دەسەڵات و مافانەی دەبێت کە لە پەیڕەوی ناوخۆدا هاتوون، پابەندیشە بەو ئەرک و بەرپرسیارێتیانەی کە لە ئەستۆی ئەندامێتیی ئەنجومەنە، بەم شێوەیەی خوارەوە:

* ئامادەبوون لە کۆبوونەوە دەورییەكانی ئەنجومەنی زانستی.

* بەشداریکردن لە ئامادەکردن و پەرەپێدانی پلانە ئەکادیمی و توێژینەوەییەکانی یەکێتی.

* بەشداریکردن لە هەڵسەنگاندنی پرۆگرام و چالاکییە پەروەردەیی و زانستییەکان.

* پێشکەشکردنی ڕاوێژی زانستی بە شێوەیەک کە خزمەت بە ئامانج و ئاراستەکانی یەکێتی بکات.

بە هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن لە کاروانی زانستی و پیشەییدا.

 

پ.د حوسێن ئەلئەنساری

سەرۆکی ئەنجومەنی زانستیی یەکێتیی نێودەوڵەتیی زانكۆكانی ئەمریکا

Top