سەفین یاسین دەبێتە سەرۆكی یانەی هەولێر

سەفین یاسین دەبێتە سەرۆكی یانەی هەولێر

سەفین یاسین دەبێتە سەرۆكی یانەی هەولێر
هەولێر بەهێز دەبیتەوە
بەرپرسانی هەولێر هەموو هەوڵێكیاندا بۆ چارەسەر كردنی گرفتە چەق بەستووەكانی بەردەم یانەكە و دواجار بڕیاردرا بە دانانی سەفین یاسین بە سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر، لە ئێستادا كارگێڕییە تازەكەی یانەی هەولێر چەند لیژنەیەكیان داناوە بۆ ئەوەی گرفتەكانی یانەكە چارەسەر بكەن و هەولێر بگەرێنەوە دۆخی جارانی و بە بەهێزی جارێكی بگەرێتەوە نێو كێبڕكێیەكانی خولە گەورەكانی عێراقی لە یارییە جۆراوجۆرەكان، لە یەكەم لێدوانی بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەكانیش سەفین یاسین سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەولێر ڕایگەیاند داواكارام لە هەموو خەڵكی هەولێر ئەوەی دەتوانێ‌ یارمەتی یانەی هەولێر بدات ماددی و مەعنەوی بۆ ئەوەی شكۆی یانەی هەولێر بگەرێنینەوە، چونكە یانەی هەولێر یانەی هەمووان و ئەنجامی باشی هەبووە، پێشووتریش هەركەسەوە و بەتوانای خۆی خزمەتی بۆ ئەو یانەیە كردوە، دۆخەكە باش دەبێت و برادەران كاری باشیان كردوە دەمانەوێ گرینگی بە لاوەكانی هەولێر بدەین و ئەنجامی گەورە بۆ شارەكەمان بەدەست بهێنین، لیژنەكانمان داناوە بۆ ئەوەی بتوانین كارەكانمان بە باشی بەرێوە بچێت، ئەوە لە توانامان بێت بۆ خزمەتی ئەو شارە ئەنجامی دەدەین، جێگای ئاماژە پێكردنە لە ئێستادا كارگێڕیی یانەی هەولێر لەگفتوگۆدایە لەگەڵ كاپتن سەمیر بابۆ بۆ ئەوەی جارێكی دیكە بە ڕاهێنەرایەتی هەولێر دەستبەكاربێتەوە بتوانین تیپێكی بەهێز دروست بكەین.

Top