ئێره نه‌ته‌وه ده‌ژێت ناوی كورد و جوگرافیایه‌ك هه‌یه به ناوی كوردستان
جێگه‌ی هه‌ڵوه‌سته‌كردنه دوای سه‌د ساڵ سته‌مكاری ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای به‌غدا سه‌ریان له به‌ردی مێژووی پڕنه‌هامه‌تی رابردوو وه‌رنه‌گرتبێت و خه‌ونی سزادان و سڕینه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كی ڕه‌سه‌ن و نیشتیمانێك به‌ناوی كوردستان ببینێت كه دوور له ویست و خواستی خۆی به‌و ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌وه لكێنراوه ، ئه‌و مامه‌ڵه خراپه فاشیزیمیانه له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد ، به بیانوو و پاساوی بێ بنه‌ما هیچ بنه‌مایه‌كی نییه جگه له سته‌مكاری دژی كوردوكوردستان نه‌بێت
زۆرسه‌یره به‌م خێراییه ئه‌و مێژوو تاڵه‌ی پێش خۆیان له بیركهن و بزانن كه چاره‌نووسیی دیكتاتۆره‌كانی تر به كوێ گه‌یشت ؟ نه‌ته‌وه‌یه‌ك له عێراق ده‌ژێ ناوی گه‌لی كورده و خاوه‌ن جوگرافیا و خاكی دیاریكرا و مێژووی خۆیه‌تی و به‌زۆر لكێنراوهته ده‌وڵه‌تێكه‌وه " به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی عێراق به جۆرێك ڕووی سیاسی عێراقیان وێنا كرددووه گوایه كورد گشت مافه‌كانی له چوارچێوه‌ی عێراق دا مسۆگه‌ر بووه و به‌تایبه‌تی له‌م 22 ساڵه‌ی رابردوو دا كه نه‌ك هه‌ر هیچ مافێكی مسۆگه‌ر نه‌بووه به‌ڵكو ته‌نها یه‌ك بڕگه‌ی ده‌ستووریش جێبه‌جێ نه‌كراوه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عس،سه‌ركردایه‌تی كورد و گه‌لی كورد به‌شداری كارایی له بونیاتنانه‌وه‌ی عێراقی نوێی كرد ، بۆ دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوور نوێ ، ڕۆڵی گرنگیشی بینی له ڕووخانی رژێمی به‌عسدا ، قوربانی زۆریشدا و دواتریش بۆ ڕووبه‌ڕووی بوونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش و ئه‌وانی دیكه ، به‌تایبه‌تی و ئه‌گه‌ر ئازایه‌تی و قوربانیدانی هێزی پێشمه‌رگه نه‌بووایه ، ئێستا داعش له به‌غدادی پایته‌خت حكوومڕانید ه‌كرد ،به‌هه‌مان شێوه به درێژایی زیاتر له 1050 كیلۆمه‌تر هه‌موو ناوچه‌كه و دونیایی له هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی تیرۆریستان پاراست .
ئێستا عێراق وێرای هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌كانی و نه‌بوونی سه‌روه‌ری ئه‌و سزادان و پاساو هێنانه‌وه‌یه دژی گه‌لی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێم بۆچی ؟
یه‌كه‌م ،، ئێستا نه‌ته‌وه‌یه‌كی 7 ملیۆنی به ناوی گه‌لی كورد له جوافیایهكی جیا‌و له عه‌ره‌بستان به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان دژێت و كه هه‌رێمێكی یاسایی و ده‌ستوورییه ، هه‌ڵگری شوناس و ڕه‌گه‌زنامه و به‌ڕێوه‌به‌ردنی خۆیه‌تی ، بۆیه له هه‌موو مافه‌ره‌وا ده‌ستوورییه‌كان و شایسته‌كانی بێ به‌شكراوه و له جیاتی مووچه و بودجه و ئه‌وا درۆنی بۆمبرێژكراو و جاش مورته‌زه‌قه و كارتی دارایی له دژی به‌كار ده‌هێنرێت .
دووه‌م ،، دروشم و ووتاره‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كورد و هێزی پێشمه‌رگه و داموده‌زگاكانی كوردستان ته‌نها له چوار چێوه‌ی دروشمه ، له‌كاتی هێرشی داعش و پهڵاماردانه تیرۆریستییه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بێده‌نگی و بێ هه‌وڵوێستیان هه‌ڵبژارد و هه‌روه‌ها له سه‌ختترین هه‌ڵومه‌رجه ئابووری و داراییهكانیشدا عێراق پشتی له كوردستان كرد ، له‌هه‌مانكاتیشدا كاریان كردووه بۆ لێدانی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ڕێگریكردن له گه‌شه‌سه‌ندنی و سزادانی به‌كۆمه‌ڵی گه‌لی كورد .
سێیه‌م ،، ئه‌مه له‌كاتێكدایه ، گه‌نده‌ڵی و ناشه‌فافی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری له‌ماوه‌ی 22 ساڵی رابردوو باڵی به‌سه‌ر عێراقدا كێشاوه و به سه‌دان ملیار دۆلار بێ سه‌روشوێنه یانیش جرج تێ‌یان كه‌وتووه و خه‌ساری كردووه و هه‌موو تاڵان وگهندهڵییهكانیان به شێوه‌یه‌ك په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن له مێژوودا وێنه‌ی نه‌بووه
چواره‌م ،، ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق به‌رامبه‌ر به گه‌لی كوردستان ده‌یكه‌ن ، درێژه‌ی ئه‌و سته‌مكارییه و سیاسه‌ت نامرۆڤانه‌یه كه ڕژێمه‌كانی پێشتر و له سه‌ر ده‌می ڕژێمی به‌عسیش به‌رامبه‌ر به كوردوكوردستان ، ده‌كرا ، هه‌ر له وێرانكردنی زیاتر له 4500 گوند و سیاسه‌تی راگواستن و وێرانكردنی به بیانووی بوونی پێشمه‌رگه له ناویاندا ،زۆرێك له خانووی ناو شاره‌كانیش وێران ده‌كران ، به‌ڵام هه‌موو ئه‌م سیاسه‌ته دوژمنكاراییانه نه‌یتوانی كۆڵ به‌م نه‌ته‌وه‌یه بدات و دوژمن شكست و ڕیستواتر بوو
ئه‌وه‌تا ئه‌مڕۆ جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق له به‌غدا له‌بڕی ئه‌نفال و فرۆكه و وێرانكردنی گونده‌كانی كوردستان ، كوردستان بووه‌ته لانكه‌ی پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن و شوێنی گه‌شتیاری و حه‌سانه‌وه و پێشكه‌وتنی ئابووری ، به‌ڵام له‌جیاتی ئه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق مافه‌كانی گهلیكورد مسۆگه‌ر بكه‌ن ، ئه‌وا به ده‌یان بیانووی نه‌گونجاو و ناڕاست ،ئه‌وا ڕێگری له ناردنی ماف و شایسته ره‌واكانی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ن و خه‌ونی لاوازكردنی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینن .
عێراق هه‌میشه چێژ له ئازاردان و سزادانی گه‌لی كورد و چه‌وساندنه‌وه‌ی وه‌رده‌گرێت ، گه‌لێك كه هه‌میشه به‌دوای ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیان و خۆشگوزه‌رانی بووه و هه‌رگیز زیانی بۆ هیچ گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوچه‌كه نه‌بووه ، تا ئێستاش سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و سته‌مكار و نه‌هامه‌تییانه‌ی ده‌سه‌ڵاته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا به ناچاری رازیبووه له چوارچێوه‌ی عێراقدا بمێێنتهوه و به‌شدار بێت له بونیانتنانی عێراقدا ، به‌ڵام پێچه‌وانه‌كه‌ی عێراق هه‌میشه به چاوی دوژمن و هاووڵاتی پله دوو و سێ مامه‌ڵه‌ی كردووه و له بیری چووه ئێره خاكی كوردستان و كوردیش نه‌ته‌وه‌یه‌كی جیاوازه و غه‌یره عه‌ره‌به .

رێبوار حەمەلاو شوانی