عادل هەورامی گۆرانییەكی نوێی بەناوی(خانم)بڵاوكردەوە
دوای شەش مانگ كاركردن و بڵاوكردنەوەی گۆرانی (خەمی پیری) كە سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد,لە ئێستادا (عادل هەورامی) بەرهەمێكی دیكەی گۆرانی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە.
(عادل هەورامی)ی هونەرمەندی دیاری كورد,گۆرانییەكی نوێی بەناوی(خانم)بڵاوكردەوە كە ئەم گۆرانییە بەشێوەی شاد بەرهەمهاتووەو هۆنراوەكەی فۆلكلۆرە,هونەرمەند و مەقامبێژ(حوسێن سەفا مەنێش) مێلۆدییەكەی ئامادەكردووەو هەردوو هونەرمەند و موسیزیان زانا مەحمود بە ئامێری كەمان و كاروان مەحمود ناسراو بە (كاروانی نەی)بە ئامێری نەی لە بەرهەمەكەدا بەشدارن.
گۆرانی (خانم) كە لە تاران كاری دەنگیی تۆماركراوەو لە ناوچەی سیتەك وێنەگیراوە,هونەرمەند(بڕیار فەتاح) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
