فەرمانی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بنیامین ناتانیاهۆ فەرمانی داگیرکردنی تەواوەتی کەرتی غەززەی دەرکردووە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لەسەر ئەو ناوچانە چڕکردووەتەوە کە بارمتە ئیسرائیلییەکان تێیدا دەستبەسەرن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئامانج لەم چالاکییە زیادکردنی فشارەکانە بۆ سەر حەماس و ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدا دراوە کە شەڕی غەززە پێی ناوەتە قۆناغێکی وەرینی و فشاری نێودەوڵەتی بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە قەیرانی مرۆیی كە گەیشتووەتە لوتکە.
چاودێرانی سیاسی پێیان وایە فەرمانی داگیرکردنی تەواوەتی غەززە نەک هەر مەترسی تەشەنەسەندنی شەڕ لە ناوچەکە زیاتر دەکات، بەڵکو پرۆسەی دانوستان بۆ ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ئاڵۆزتر دەکات.
گوڵان: سەردار خەلیل
