عەزیز وەیسی گۆرانییەكی بەناوی (شەرت) بڵاوكردەوە

عەزیز وەیسی گۆرانییەكی بەناوی (شەرت) بڵاوكردەوە

دوای بڵاوكردنەوەی گۆرانی (یەكێك بمبا بۆ خۆی)كە بە شێوەی شاد و هەڵپەڕكێ بەرهەم هاتووە,لە ئێستادا هونەرمەندی گۆرانیبێژ (عەزیز وەیسی) بەرهەمێكی نوێی گۆرانی بڵاوكردەوە.

هونەرمەند عەزیز وەیسی لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(شەرت)بڵاوكردەوە كە خۆی تێكستەكەی نووسیوەو ئاوازەكەی فۆلكلۆرە,لەم كارە هونەرییەدا موسیزیان (محەمەد نیكۆیی)میكس و دابەشكردنی بۆ گۆرانییەكە كردووەو هونەرمەند(میلاد شەمسەدینی)بە ئامێری موزیكی شمشاڵ لە بەرهەمەكەدا بەشدارە,هەروەها ئەم گۆرانییە بە بەشداری گروپی (دەف نەوازانی ئاوا) بەرهەم هاتووەو (ناسر حەیدەری) كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top