پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو

پاڵەوانێتی تایكواندۆی یانەكانی شاری سلێمانی بەرێوەچوو
بەمەستی زیاتر گرینگیدان بە یارییەكانی تایكواندۆ لە شاری سلێمانی و بەرەوپێشبردنی زیاتری ئاستی ئەم یارییە لە پارێزگای سلێمانی بەسەرپەرشتی یەكێتی تایكواندۆ لقی سلێمانی و بەبەشداری دە یانەی سنوری پارێزگای سلێمانی پاڵەوانێتی كراوەی یانەكانی شارەكە ئەنجامدرا، لەم پاڵەوانێتیە دەیانە و سەنتەر و هۆڵی وەرزشیی بەشداری كێبڕكێیەكانی یارییەكانیان كردبوو لە هەردوو ئاستی بەچكە شێران و تازە پێگەیشتوان، یاریزانانی بەشدار بوو لە پاڵەوانێتیەكە توانیان ئاستێكی بەرزی هونەری ئەم یارییە پێشكەشی ئامادەبووان بكەن، لەم بارەشەوە كۆچەر ئەسكەندەر ڕاهێنەری تیپی كۆمپلێكس بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو یاریزانانی بەشداربوو كێبڕكێیان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە لە هەردوو ئاست، ئێمەش وەكو تیپ ئامادەكاری زۆر باشمان كردبوو بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو.
ئاستی بەچكە شێران
1-یانەی سلێمانی
2-سەنتەری كۆمپلێكس
3-یانەی پێنجوێن
ئاستی تازەپێگەیشتوان
1-سەنتەری كۆمپلێكس
2-یانەی وەرزشی سپۆرت
3-یانەی پێنجوێن

 

 

Top