كچانی زانكۆی جیهانی پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر بوون
كچانی زانكۆی جیهانی پاڵەوانی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر بوون
بەمەبەستی زیاتر گرینگیدان بە یارییەكانی بەرز كردنەوەی قورسایی لە سنوری پارێزگای هەولێر، یەكێتی بەرزكردنەوەی قورسایی هەولێر پاڵەوانێتی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەكانی سنوری پارێزگای هەولێر بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیە حەوت یانەی سنوری پارێزگای هەولێر لە هەردوو ئاستی كوڕان وكچان بەشداربوون، كچە یاریزانانی یانەكانی كوردستان كە ڕێژەی بەشداری كردنیان لە كوڕان زیاتر بوو كێبرَكێ یەكتریان دەكرد لە سەر بەدەستهێنانی مەدالیاكانی پێشەوە لە كێشە جیاوازەكان، لەم ناوەشدا كچانی زانكۆی جیهان كە زۆربەی یاریزانانیان لە ڕیزی هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقی بوون توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و ببنە پاڵەوانی پاڵەوانێتیەكە، لەم بارەشەوە داڵیا ئیسماعیل ڕاهێنەری تیپی بەرزكردنەوەی قورسایی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: ئێمە ماوەیەكە زۆرە لە ئامادەكاریداین بۆ بەشداری كردن لە خول و پاڵەوانێتیەكان، بەردەوام یاریزانانی ئێمە لە مەشقدان. ئەم پاڵەوانیتیەش بۆ ئێمە گرینگی خۆی هەبوو كە توانیامان ئامانجی خۆمان بپێكین و نازناوی پاڵەوانێتیەكە بەدەست بهێنین، سوپاسی یانەی وەرزشی زانكۆی جیهانیش دەكەین كە هاوكار و پاڵپشتی ئێمەیە. ئەنجامەكانیش بەم شێوەیە خوارەوە بوو.
ئاستی كچان
1-یانەی زانكۆی جیهان
2-یانەی هەندرێن
3-یانەی قەڵای توركمانی
ئاستی كوڕان
1-یانەی بروسك
2-یانەی ڕواندز
