ئـــەنـــفـــالــــى بــــارزانــیـــەکـــان برینە برین نەسارێژ دەبێت نەلەبیرمان دەچێتەوە

ئـــەنـــفـــالــــى بــــارزانــیـــەکـــان برینە برین نەسارێژ دەبێت نەلەبیرمان دەچێتەوە

(*)

 

ئەو هاوارەی گەیشتە ئەوپەری جیهان جیهانی ئەوێ رۆژێ لەبەر بەرژەوەندی گوێچکەی خۆیان کەڕ کرد و زمانیان لال کرد و وویژدانیانی خۆیان بێ هەست و مردوو کرد .
لەئاست ئەنفالی گەلی کوردو شۆرەشگێرە بارزانییەکان وکارەساتە گەورەکانی قۆناغ بەقۆناغی ئەنفالی کوردستان . ئەنفالی گەلی کورد برینێکی سارێژ نەبووە کە هەموو ساڵێک لەساڵڕۆژی ئەو تڕاژیدیایە سەرلەنوێ دەکولێتەوە و دڵ و دەروونمان زامدار دەکات و پرسە لەمالەکانمان نوێ دەبێتەوە کاریگەری ئەو برینە نەک تەنها بۆ بارزانی بارزانیەکان ، بەڵکو تەواوی کوردستان دەگرێتەوە .

ئەم ڕووداوە بەشێک بوو لەو هەڵمەتە دژە نەتەوەیەی عەڕەبی بەعسی و عەقلیەتی سەرانی عێراق . دژی ئیرادە و سەروەری گەلەکەمان بە دەستووری ڕاستەوخۆی سەددام و دارودەستە ئەنفال چیەکانی ئەنجامدرا.

ئێستاش لە عیراقی فیدرالی بەشێک لەسەرانی عێراق هەولی ئەنفال و برسیەتی گەلی کورد دەدەن بەشێوازی تر رۆژانە خەلکی کوردستان برسی و بێ موچە دەکەن و هێرشی ترسنۆکانە بۆ سەر هاولاتی و خەلکی مەدەنی ئەنجام دەدەن و رێکری لە ئاوەدانی ئارامی کوردستان دەکەن .

بەرنامەو ئەنجام دانی ئەنفالی بارزانییەکان لەلایان رژێمی عێراق خوێندنەوەی مێژووێکی (١٠٠)سالەی عێراق بوو لە ترسی شۆرەشگێرە بارزانیەکان
رژێمی عێراق درکی بە بەشۆرەش گێری بارزانیەکان کردبوو
پێش لە دامەزراندنی حکومەتی عێراق بزوتنەوەی بارزابیەکان رۆلی دیارو کاریگەریان هەبوو لەبەرامبەر حکومەتەکانی ئەوکاتی ناوچەکە .لە سەر مافەرەواکانی گەلی کوردستان .

لەمێژووی بارزانی و بارزانیەکان لەسەردەمی شێخ عبدالسلامی بارزانی و شێخ احمدی بارزانی
شۆرەشەکانی یەکەم و دووەمی بارزان و رووداوە مێژووییەکانی ئەو سەردەم و سەرهەلدانی شۆرەشی سەرتا سەری کوردستان شۆرەشی مەزنی ئەیلول بەسەرکردایەتی (جەنەرال مەلا مستەفا بارزانی ) و شۆرەشی گولان .سەرانی عێراق باش لەوە تێگەیشت بوون.
بارزانیەکان پێکهاتەیەکی شۆڕشگێری مێژووی کوردن .هەمیشە چقڵی چاوی ناحەزانی کورد و کوردستان بوونە.هەمیشە خۆبەدەستەوەدان رەتدەکەنەوە

ڕژێمی بەعسی گۆر بەگۆر بڕیاریدا بە شێوەیەکی نامرۆڤانە ئەنفالی گشت خانەوادە بارزانیەکان ئەنجام بدا
لە ٣١/٧/١٩٨٣

ئەنفالی بارزانیەکان یەکڕیزیی نەتەوەیی بەهێزتر کرد.و روحی شۆرەشگێری لە ناوهێزە کوردیەکان بەهێر تر کرد بۆ خۆراگری و بەگژداچوونەوەی رژێمی عێراق.

ئەنجامی یەک رێزو یەکگرتووی هێزی پێشمەرگە بەرەی کوردستانی بەسەرپەرشتی راستەوخۆی جەنابی سەرۆک مسعود بارزانی دروست بوو.

لەسالی ١٩٩١کوردستان ئازاد بوو

پێویستە ئێستاش هەموو ساڵێک یادی شەهیدان وکارەساتی ئەنفال بەبیر نەوەی ئێستا بێنینەوە .

ئەرکی شارەزایانی پەروەردەییە بە گرنگییەوە وانەی خۆڕاگری رووداوەکانی ئەنفال لەنێو پرۆگرامی خوێندن جێگیر بکات ڕۆڵەکانمان ئاگاداری ئەو کارەساتانەبن کە بەسەر گەلی کورد هاتوە و حکومەت و هەرێمی کورستان بەرهەمی خوێنی (١٨٢)هەزآر شەهید و ئەنفالە

هەزاران سڵاو لە ڕوحی شەهیدانی ئەنفالکراوی کوردستان

(*)

کارگێری لقی ٢٣

ئـــەنـــفـــالــــى بــــارزانــیـــەکـــان برینە برین نەسارێژ دەبێت نەلەبیرمان دەچێتەوە
Top