هه‌رێمى كوردستان و تیۆرى به‌رپرسیارێتى
له زانستى ده‌رونناسیدا تیۆرێك هه‌یه به‌ناوى بیردۆزى به‌رپرسیارێتى. ئه‌و بیردۆزه درێژه‌پێده‌رى رێبازى فه‌لسه‌فیى ئێكزێستنشیالیزم (وجودى)یه، و نزیكه له تیۆرى واتا (المعنى)ى ڤیكتۆر فرانكل، زاناى به‌ناوبانگى سایكۆلۆژى به ره‌گه‌ز جووله‌كه.
ئه‌و تیۆره واى بۆ ده‌چێ كه گیروگرفته‌كانى مرۆڤ و نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كانى، هۆكاره‌كانى بۆ خه‌ڵكى دیكه یان بۆ بارودۆخ ناگه‌ڕێته‌وه، به‌ڵكۆ به پێچه‌وانه‌وه بۆ كار و كرده‌وه و ره‌فتاره‌كانى خۆدى مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه. مرۆڤ ئافه‌رێنه‌رى هه‌ر شتێكه، كه له ژیانى ئه‌و دا رووده‌ده‌ن. كه واته و له سۆنگه‌ى ئه‌وه‌ى كه مرۆڤ دروستكه‌رى ئه‌زموونه‌كانى خۆیه‌تى، كه‌واته ئه‌و به ته‌واوه‌تى به‌رپرسیارى ئه‌و ره‌فتار و كردار و بڕیارانه‌یه، و ئه‌گه‌ر مرۆڤ ئه‌و به‌رپرسیارێتیه هه‌ڵبگرێ ده‌گاته راستییه‌كان و له‌و وه‌هم و سه‌ردابه رزگارى ده‌بێ كه خۆى بۆ خۆى دروست ده‌كات و به‌م شێوه‌یه له زنجیرى ئه‌و بیروباوه‌ره درۆینانه رزگارى ده‌بێ، و ده‌بێته كه‌سێكى ئازاد، كه ده‌توانێ ئه‌و هه‌سته‌وه‌رانه هه‌ڵبژێرێ كه به‌ره‌و به‌خته‌وه‌رى یان به‌دبه‌ختى، چالاكبوون یان شه‌كه‌ت و ماندووبوون ئاراسته بكات.
له په‌یوه‌ندى نێوان هه‌رێم و حكومه‌تى ناوه‌ندى، چ له رابردوو و چ له ماوه‌یه‌كى پێش ئێستادا، ئه‌و به‌رپرسیارێتییه ونبووه، و حكومه‌تى ناوه‌ند وه‌ك پێویست ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى ره‌فتار و بڕیاره‌كانى خۆى له‌ستۆ نه‌گرتووه، و ئه‌مه له كاتێكدایه كه كورد به‌ده‌ر له مافه یاسایى و ئاسایى و ده‌ستووریه‌كانى خۆى هیچ شتێكى زیاترى داوا نه‌كردووه، و هه‌میشه به به‌رپرسیارێتییه‌وه مامه‌ڵه و هه‌ڵسووكه‌وتى له‌گه‌ڵ بارودۆخه سیاسییه‌كاندا كردوویه‌تى، و ته‌نها داواى ئه‌و شتانه‌ى كردووه كه هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك له جیهاندا بۆى هه‌یه داوایان بكات، به‌ڵام حكومه‌تى ناوه‌ندى خۆى له به‌رپرسیارێتییه‌كان دزیوه، و به‌رهه‌مه‌كه‌شى له رژێمى پێشووى رووخا‌و و سه‌دامى گۆڕبه‌گۆڕ بینیمان كه چه‌نده‌ها كاره‌سات و جه‌نگى ماڵوێرانكه‌ر و سه‌دان هزار شه‌هید و ئه‌نفال و كێمیابارانكردن و خاپووركردنى شار و گۆنده‌كانى كوردستان بووه، كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش له ئاست ئه‌و تاوانانه بێده‌نگیان نواند.
كورد به ئۆمێدى ئه‌وه‌ى كه كاربه‌ده‌ستانى حكومه‌تى ناوه‌ند پاش رووخانى به‌عس، زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتى ده‌كه‌ن و چیتر ئه‌و تاوانانه‌ى دژ به كورد ده‌كران و له ماوه‌ى سه‌د ساڵى رابردوودا درێژه‌ى هه‌بووه، ئه‌نجام نادرێن به‌شدارى كاراى له بنیاتنانه‌وه‌ى عێراقى نوێ‌دا كرد، به‌ڵام درێغ له‌وه‌ى كه هه‌مان ره‌فتاره‌كانى رژێمى پێشوو به‌ڵام به ره‌نگ و شێوازى جیاواز پیاده ده‌كرێت. سوپاى وڵات بۆ سه‌پاندنى بیروباوه‌ره‌كان حكومه‌تى ناوه‌ند و ته‌نانه‌ت كه‌س و یان لایه‌ن و كه‌سانێك به‌كاردێت، و هێشتان ته‌عریبكردن به هه‌مان شێوازى پێشووتر بڵاوه و دوور نیه ئه‌گه‌ر چه‌كى كێمیاویش بوونى هه‌بوایه به‌كار ده‌هێنرا! هێشتا یه‌ك هه‌نگاو بۆ جێبه‌جێكردنى ماده 140 ده‌ستوور نه‌نراوه و ئاماژه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى هیچ بڕواى به‌و ماده‌یه هه‌بێ، تا چ جاى ئه‌وه‌ى جێبه‌جێى بكات.
به‌ڵام له جێگه خۆیه‌تى پرسیار بكرێت: باشه چاره چیه؟ و بۆ وڵام ده‌بێ بگۆترێت ته‌نها گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ هه‌ڵگرتنى ئه‌ركى به‌رپرسیارێتى به‌رامبه‌ر ره‌فتار و كردار و بڕیاره‌كانه له لایه‌ن حكومه‌تى ناوه‌ندى، وه‌ك ئه‌وه‌ى له تیۆرییه‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌دا هاتووه.
كاتێك حكومه‌تى ناوه‌ندى به به‌رپرسیارێتییه‌وه سه‌یرى دۆزى ره‌واى كوردستانیان بكات و به ته‌رازوویه‌كى پڕ له دادپه‌روه‌رى و لۆژیكان هه‌ڵیبسه‌نگێنێ، ده‌بینێ كه كورد ته‌نها ده‌یه‌وه‌ێ وه‌ك هاونیشتمانییه‌كى پله یه‌ك سه‌یر بكرێت و وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كیتر به شانازى و سه‌رفیرازى و دوور له خۆسه‌پاندن و چه‌وسانه‌وه، و له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌و دستووره‌ى كه هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه ده‌نگمان پێداوه بژیتن، و دان به مافه دستوورییه‌كانى بنرێت و له زمانى ترساندن و تۆقاندن و زوور و ته‌په‌سه‌ركردن به‌دوور بێ.
ئا له‌و كاته‌دایه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه چۆن هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى و پابه‌ندبوون به‌و هه‌سته و جێبه‌جێكردنى له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كاندا، ده‌بێته هۆكارى نه‌مانى كێشه و گرفت و گرژییه‌كان، و سه‌قامگیرى، و كه‌وتنه سه‌ر سكه‌ى خۆى، و هه‌ڵمه‌ت بۆ كار و ئه‌ركه‌كانیترى وه‌ك به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاكانى گه‌نده‌ڵى و تیرۆر و ریشه‌كێشكردنیان، و هه‌نگاونانه به‌ره‌و خزمه‌تگۆزارى زیاتر، تاوه‌ك هاووڵاتیان ئاسووده‌تر بن و له سایه‌ى حكومه‌تدا زیاتر هه‌ست به به‌خته‌وه‌رى و خۆشگۆزه‌رانى بكه‌ن، و ئه‌وه به‌رپرسیارێتییه‌كى مێژوویى و سیاسه‌تكردنێكى راسته‌قینه‌یه.
ئه‌وه‌تا له چه‌ند رۆژى رابردوودا، رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ئاماژه‌یه‌كى سه‌ره‌تایى بوو بۆ ده‌ركه‌وتنى سه‌ره‌داوه‌كانى جووڵانه‌وه‌ى هه‌ستى به‌رپرسیارێتى لاى حكومه‌تى ناوه‌ندى و نیه‌تپاكیى حكومه‌تى هه‌رێم، كه ده‌كرێ خۆى له زۆرێك له‌و ره‌فتارانه دا به‌دیبكات وه‌ك وڵامێك و به‌شێك له هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى لاى تاكى كوردستان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و متمانه‌یه‌ى ساڵانێكه ونبووه و له نێوان تاكى كوردستان و حكومه‌تى ناوه‌ند نه‌مابوو.
*پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر/ زانكۆى زاخۆ

د. نه‌سره‌دین ئیبراهیم گولى*