لە یەک ڕۆژدا ٨٠ منداڵی فەلەستینی لە غەززە بەهۆی برسێتی گیان لەدەست دەدەن
بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی مانگی سووری فەلەستین، ڕۆژی سێشەممە ٢١ی تەمموز، ٨٠ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەززە بەهۆی برسێتی و نەبوونی خۆراک گیانیان لەدەستداوە.
مانگی سووری فەلەستین ڕایگەیاند: کە نەبوونی دەرمان، خۆراک، ئاوی پاکی خواردنەوە و خزمەتگوزاری پزیشکی بەتایبەتی لە ناوچەکانی باکوور و ناوەڕاستی غەززە، بووەتە هۆی زیادبوونی مردنی منداڵان.
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان چەندین جار هۆشدارییان داوە سەبارەت بە دۆخی منداڵان و نەخۆش و پەنابەران لەم ناوچەیەدا.
هەروەها ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای دەستوەردانی خێرای نەتەوە یەکگرتووەکان و کردنەوەی دەروازە مرۆییەکانیان کردووە بۆ ناردنی یارمەتییە پێویستەکان.
گوڵان: سەردار خەلیل
