خەونی من ئەوەیە بتوانم لە داهاتوودا بتوانم مەدالیای زێر بەدەست بهێنم
وەهبی سلێمان یاریزانی پاسكیلسواری هەڵبژاردەی عێراق و یانەی شەنگەهای چینی
خەونی من ئەوەیە بتوانم لە داهاتوودا بتوانم مەدالیای زێر بەدەست بهێنم
وەرزشی پاسكیلسواری یەكێك لەم وەرزشانەیە كە یانەكانی كوردستان گرنگی بەم یارییە وەرزشییە دەدەن، بەشێك لە یانەكانی كوردستان خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانان كە دەتوانن لە كێبڕكێیە جیهانییەكان بەشداری بكەن و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن. شاری دهۆك یەكێكە لەم شارنەی كوردستانە كەوا گرینگی زۆر بە وەرزشە جۆراوجۆرەكان دەدەن. یەكێك لە یاریزانانی ئەم شارەش كاپتن وەهبی سلێمان-ە و خاوەنی چەندین ئەنجامی باشە لەگەڵ یانە و هەڵبژاردەی عێراق و ئێستا بۆتە یاریزانێكی پیشەگەرناوبراو لە دایك بووی ساڵی 2004ی پارێزگای دهۆكە و ئێستا یاریزانی یانەكانی سناعەی عێراقی و یانەی شەنگەهای چینیە و یاری بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانی عێراقیش ئەنجام دەدات، گۆڤاری گوڵان چەند پرسیارێكی ئاراستە كرد ئەویش وەڵامی پرسیارەكانی دایەوە.
*ئاستی یاری پاسكیلسواری چۆن دەبینی بە شێوەیەكی گشتی لە شارەكانی كوردستان؟
- لە ئاستێكی زۆر باش نایبینم، چونكە بەشداری كردن لەم یارییە بە شێوەیەكی گشتی زۆر كەمە ڕێژەی بەشداری كردن.
*ئەنجام نەدانی پاڵەوانێتی بە شێوەیەكی باش تا چەند دەبێتە هۆكار بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بەرەوپێش نەچێت؟
-پاڵەوانێتیەكان زۆر نینە و یاریزان بۆ ماوەیەكی زۆر خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەنجامدانی یەك پاڵەوانێتی، من وەكو یاریزان پێش حەوت مانگ خۆم ئامادە دەكەم، دەبێ پاڵەوانێتی بەردەوام هەبێت بۆ ئەوەی ئاستی یاریزان بەرەوپێش بچێت.
*وەكو ئەستێرەیەكی ئەم یارییە پێت باشە چی بكرێت بۆ ئەوەی ئاستی ئەم یارییە بچێتە قۆناغێكی باشتر؟
- پێویستە لەسەر لایەنی بەرپرسی ئەم یارییە بتوانین زیاتر خزمەتی یاری پاسكیلسواری بكەن، بەردەوام خول و پاڵەوانێتی بكرێتەوە گرینگی بە هەموو ئاستەكانی تەمەن بدرێت ، جگە لەوەش هاوكاری یاریزان بكرێ.
*كێشەو گرفتەكانی ئەم یارییە لە چی دەبینی؟
-زۆرجار نەبوونی پشتگیری و كەمی كەلوپەلی ئەم یارییە و گرفتی دارایی یانەكان كە ئەوە گرفتە بۆ یاریزانان.
*چ هەستێكت هەیە بوویتە یاریزانێكی پیشەگەری نێودەوڵەتی لەم یارییە وەرزشییە؟
-هەست بە شانازییەكی گەورە دەكەم هەم بۆخۆم و میللەتی كوردیش.
*بەنیازی چیت بۆ داهاتووت وەكو كوڕە كوردێك لە یاری پاسكیلسواری؟
- بەهیوای ئەوەم لە داهاتوو بتوانم زیاتر خزمەتی یاری پاسكیلسواری بكەم و ببمە یەكێك لە ڕاهێنەرە بەتواناكانی كوردستان.
*لە كوردستان پشتگیری ئەم یارییە بە چ شێوەیەكە؟
-لە كوردستان پشتگیری پاسكیلسواری نییەو هاوكاری كردنی یاریزانان زۆر كەمە.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایەنی بەرپرسی وەرزشی؟
-هیوادارم یارمەتی و پشتگیری یاریزانانی پاسكیلسواری بكەن بە هەموو شێوەیەك بۆ پێشخستنی ئەم یارییە.
*خەونی وەرزشیت چیە وەكو یاریزانێك؟
-هەموو خەونی من ئەوەیە بتوانم لە داهاتوودا بتوانم مەدالیای زێر بەدەست بهێنم لە پاڵەوانێتیەكی نێودەوڵەتی.
*بۆچی یاری بۆ یانەكانی كوردستان ناكەی كاتێك خۆت خەڵكی كوردستانی؟
-پاسكیلسواری پارەی زۆر دەوێت لە كوردستانیش ئەو پشتگیرییە نییە بۆ ئەم یارییە، لەبەر ئەوە یاریزانان ڕوو لە یانەكانی عێراقی دەكات.
*پاڵەوان بوون لای تۆ چی دەگەیەنێ؟
- سەربەرزییە بۆخۆت و میللەتەكەت.
*چۆن بوو بڕیارتدا گرێبەست لەگەڵ یانەی شەنگەهای چینی مۆربكەیت؟
-چونكە ئەوان زانین من یاریزانێكی باشم و خزمەتی یانەكەیان دەكەم.
*ئەگەر شتێكت ماوە لە كۆتایدا؟
-بەهیوای ئەوەم لیژنەی ئۆڵۆمپی كوردستان پشتگیری وەرزشی پاسكیلسواری بكەن، سوپاسی گۆڤاری گوڵانیش دەكەم بۆ خزمەتی بەردەوامی وەرزشی ناوەخۆ.
1*ئاستی یاری پاسکیلسواری چۆن دهبینی به شێوهیهكی گشتی له شارهكانی كوردستان؟ 2*ئهنجامدانی پاڵهوانێتی كهم تا چهند دهبێته هۆكار بۆ ئهوهی ئاستی ئهم یارییه بهرهووپێش نهچێت؟ 3* پێت باشه چێ بكرێت بۆ ئهوهی ئاستی یاری پاسیکلسواری بهرهووپێش بچێت له
