شەترەنجی خانزاد باڵا دەستی عێراق بوو
شەترەنجی خانزاد باڵا دەستی عێراق بوو
لە هەولێری پایتەختی كوردستان بە سەرپەرشتی یەكێتی ناوەندی شەترەنجی عێراق پاڵەوانێتی شەترەنجی یانەكانی عێراقی بەرێوەچوو، لەم پاڵەوانێتیەدا كە یارییەكانی لە هۆڵی یانەی خانزاد ئەنجامجدرا 33 یانەی شارەكانی عێراق و 165 یاریزانی كوڕ و كچ لە تەمەنی 12 ساڵی بۆ 16ساڵی بەشداری ئەم كێبڕكێیە بەهێزەی هەولێریان كردبوو، لە پاڵەوانێتیەكەدا یاریزانانی یانە بەشداربووەكان توانیان ئاستێكی بەرزی هونەری یاری شەترەنج پێشكەش بكەن. لە ناویشیان كوڕ و كچە یاریزانانی یانەی خانزادی پایتەخت كە باڵا دەستی یانەكانی عێراقی بوون، لەم بارەشەوە دكتۆر دڵزار حەمە ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشیی خانزاد بۆ گۆڤاری گوڵان گزتی" یاریزانانی یانەكەمان لە دەستپێكی پاڵەوانێتیەكە تاكو كۆتایی توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن و سەری شارەكەیان بەرز بكەنەوە، ئاستی پاڵەوانێتیەكە زۆر بەرز بوو و ئێمەش ئامادەكاری زۆر باشمان كردوە بۆ ئەوەی بتوانین باڵا دەستی خۆمان لە ناو یانەكانی عێراقی بەرز ڕابگرین، سوپاس بۆ خوا توانیمان ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنین. یاریزانانی باڵا دەستی عێراقیش دەبنە یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق، ئەنجامی كۆتایش بەم شێوەی خوارەوە بوو
ئاستی تەمەن12ساڵ
1-خانزاد 18خاڵ
2-مەلیك 16،5خاڵ
3-ناسریە11،5خاڵ
ئاستی تەمەن 16ساڵ
1-خانزاد18،5خاڵ
2-مەلیك15،5خاڵ
3-ناسریە13خاڵ
