یانەی نەورۆز لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕاهێنەرێكە

یانەی نەورۆز لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕاهێنەرێكە

یانەی نەورۆز لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕاهێنەرێكە
یانەی نەورۆزی تاكە نوێنەری پارێزگای سلێمانی لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی هەر چەندە ئەم وەرزە پلانێكی تۆكمەی دانابوو بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، ڤێڕای بەرازیلی ئەم وەرزە نەیتوانی ببێتە فریا دەرسی یانەی نەورۆز، بۆیە كارگێڕیی یانەی نەورۆز پلانی گۆڕی و قەحتان جەسیری كردە ڕاهێنەری یانەكە، بەڵام ئەویش نەیتوانی ئاستی تیپەكە بباتە قۆناغێكی باشتر و كێبڕكێ كردن لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی پلەكانی پێشەوە بكات، لەم وەرزە یانەكە تەنها پلێتی مانەوەی لە خولەكە مسۆگەر كرد. لە ئێستا كارگێڕیی یانەی پارێزگای سلێمانی هەموو هەوڵێكی ئەوەیە بتوانێ‌ بۆ وەرزی نوێی خولی یانەكانی ئەستێرەكانی عێراق ژمارەیەكی گەورە بێت و كۆمەڵێك ئەستێرەی گەورە بباتە ڕیزی یانەكەی بە ئامانجی ڕكابەری كردن لە سەر بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، لەم ناوەشدا یانەی نەورۆز هەوڵەكانی چڕكردۆتەوە بۆ هێنانی یاسین ئاراسی یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی دڵكوردی سوێدی ناوبراو ماوەیەكە لەگەڵ یانەكانی ووڵاتی سوێد كاردەكات و ئەزموونی ڕاهێنەری باشی هەیە، یانەكە دەیەوێ بە هێنانی ئەم ڕاهێنەرە كوردە ئاست و ئەنجامی نوێنەرەكەی شاری سلێمانی بەرز بكاتەوە.

Top