سەرهەنگ موحسین داواكراوە

سەرهەنگ موحسین داواكراوە

سەرهەنگ موحسین داواكراوە
سەرهەنگ موحسین گۆڵپارێزی كوردی شاری هەولێر و یانەی وەرزشی نەجەف ماوەی چەند وەرزێكە ئەم كوڕە كوردە بۆتە یەكێك لە گۆڵپارێزە دیارەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراقی، ئەم وەرزە لەگەڵ یانەی نەجەف لە خولی بژاردەكانی عێراقی ڕۆڵێكی كارای بینی لە مانەوەی یانەكە لە خولی ئەستێرەكان، بەڵام بۆ وەرزی تازە سەرهەنگ بڕیاری داوە ڕیزی یانەی نەجەف جێبهێلێ و چەند یانەیەكیش هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی ئەم ئەستێرە كوردە بدەن بۆ ئەوەی بگوازنەوە ڕیزی یانەكانیان، سەرچاوەیەكیش نزیك لە سەرهەنگ موحسین بە تایبەت بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" سەرهەنگ ئەم وەرزە ئاستێكی نایابی پێشكەش كردوە لەگەڵ یانەی نەجەف و چەندین جار یانەكەی لە دۆڕان ڕزگار كردوە، لە ئێستادا ئەم گۆڵپارێزە كوردەی شاری هەولێر بڕیاری كۆتایی داوە بۆ ئەوەی ریزی یانەی نەجەف جێ بهێلێت، چونكە یانەی نەجەف بۆ وەرزی تازەی خولی ئەستێرەكانی عێراقی بڕیاری داوە پارەیەكی كەمتر سەرف بكات، بۆیە ئەم پارە كەمە وای لە زۆرێك لە یاریزانانی یانەكە كردوە ڕیزی یانەی نەجەف جێبهێڵن، بە تایبەتی یاریزانە ئەستێرەكان زۆربەیان ڕۆیشتنیان لە یانەكە ڕاگەیاندوە، ئەم سەرچاوەیە گوتیشی" لە ئێستادا كاپتن سەرهەنگ چەند ئۆڤەرێكی پێگەیشووە هەم لە یەكێك لە یانە جەماوەرییەكانی شاری بەغداد، هەمیش لە یانەیەكی دەرەوەی شاری بەغداد، بەڵام تاكو ئێستا هیچ بڕیارێكی نەداوە لە وەرزی تازە بۆ چ یانەیەك یاری دەكات، چونكە ئاستی كاپتن سەرهەنگ ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەوپێشتر دەچێت، بۆیە لە ڕۆژانی داهاتوو هەموو ئەگەرەكان لە بەردەمی كراوە دەبێت بۆ دیاری كردنی ئاییندەی خۆی.

Top