دیوە نەزانراوەکەی مۆرینیۆ
دیوە نەزانراوەکەی مۆرینیۆ
فرحان جبرائیل
ناوەڕاستکاری پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا مەسعود ئۆزێل لە 17ـ 8ـ 2010 لە یانەی ڤیردەبریمەنی ئەلمانی روویکردە یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ، ئەوکات ڕاهێنەری یانەی شاهانە جۆزێ مۆرینیۆ بوو!
هەر کە ئۆزێل گەیشتە ئیسپانیا کچە هاورێیەکی ئیتاڵی هەبوو لەگەل خۆی هێنایە ئیسپانیا، کاتێک مۆرینیۆ چاوی بەکچەکە کەوت ناسییەوەو شۆکبوو!
ـ مۆرینیۆ هەر ئەوکات بانگی ئۆزێلی کرد و پێی ووت:" ئەگەر من لە جێگای تۆدابام، ئەم کچەم واز لێدەهێنا و دەرمدەکرد لەلای خۆم؟
ـ ئۆزێل:" بۆچی "؟.
ـ مۆرینیۆ:" چونکە ئەم کچە لەگەل نیوەی یاریزانانی ئەنتەر میلان و ئەی سی میلان و ستافی هەردوو یانە نوستووە!.
لە بۆ ڕۆژی دواتر ئۆزێل ڕێنمای کور و باوکایەتی لە سپیشەل وەن وەرگرت و کچەکەی دەرکرد لەلای خۆی!.
مۆرینیۆ زیاتر لە ڕاهێنەرێک،چونکە لەم رووداوە ئەرکێکی باوکایەتی جێبەجێکرد!.
