لاوانی زانكۆی جیهان چاویان لە ئەنجامی باشە

لاوانی زانكۆی جیهان چاویان لە ئەنجامی باشە

لاوانی زانكۆی جیهان چاویان لە ئەنجامی باشە
هەر چەندە ئەم وەرزە خولی لاوانی یانەكانی كوردستان بە شێوازی كۆمەڵە بەرێوەدەچێت و یارییەكانیان بە شێوازی چوون و هاتنە، یەكێتی تۆپی پێی كوردستان وەكو بەرنامەی ساڵانەی خۆی و بەمەبەستی پێگەیاندنی یاریزانانی كورد بۆ یانەكانی كوردستان ساڵانە ئەم خولانە دەكاتەوە. لاوانی یانەی زانكۆی جیهان ئەم وەرزە بە كۆمەڵێك لاوی شاری هەولێر و دەوروبەری دەیەوێ كێبڕكێ ئەنجامی شایستە بكات لە خولی لاوانی یانەكانی كوردستان، ماوەی زیاتر لە دوو مانگە مەشقەكانیان بەردەوامە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامێكی شایستە لە خولەكە لە دوو یاری ڕابردووش یانەكە تەنها یەك خاڵی بەدەست هێناوە، بەڵام یانەكە ئومێدی زۆری هەیە لە یارییەكانی داهاتوو بتوانن ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنن. لە بارەی ئاستی تیپەكە مامۆستا ئیبراهیم حسێن ڕاهێنەری لاوانی زانكۆی جیهان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" ماوەیەكی زۆرە ئامادەكارییەكانمان دەست پێكردوە دەمانەوێ تیپێكی بەهێزبین لە خولەكە، ئامانجی ئێمە زیاتر دروست كردن و پێگەیاندنی یاریزانە بۆ تیپی یەكەمی یانەكەمان، خولی لاوانیش كە ساڵانە ئەنجام دەدرێت تیپەكان ئاستیان لێك نزیكە و یاریزانانی گەنجن هەمووی بەهیوای ئەوەیە بتوانێ‌ ئاستێكی بەرز پێَشكەش بكات و خۆی بگەینێتە تیپی یەكەم و یاریزانان ڕكابەری ئاستی باش دەكەن، ئێمەش دەمانەوێ ئەم وەرزە تیپێكی بەهێز و نموونەیی بین لە خولەكە بتوانین كۆمەڵێك یاریزانی زۆر باش دروست بكەین و ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین، سوپاسی كارگێڕیی یانەكەشمان دەكەین كەوا هاوكاری بەردەوامی تیپەكەن و بەردەوام لە نزیكەوە چاودێریمان دەكەن بۆ ئەوەی هەموومان بە یەكەوە تیپێكی بەهێز بین لە خولەكە.

Top