پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكور لە خولی نایاب مانەوە
پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكور لە خولی نایاب مانەوە
هەردوو یانەی پێشمەرگەی سلێمانی و گازی باكوری شاری كەركووك ئەمساڵ نوێنەری شارە كوردییەكان بوون لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، هەر چەندە یانەكان سەرەتای دەستپێكی خولەكە چەندین یاریزانی بەتواناین لە یانەكانیان كۆكردەوە بە ئامانجی بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە خولەكە و گەیشتن بە خولی ئەستێرەكانی عێراقی، بەڵام ئەنجامەكانیان وەكو پێویست نەبووە سەرەڕای ئەوەی ڕاهێنەرەكانیان گۆڕی بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئەنجامی شایستە، بەڵام دواجار تەنیا مانەوەیان پێبڕا لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی كە ئەم خولە هیچ لە خولە بەهێزەكەی عێراقی كەمتر نەبوو، پێشمەرگەی سلێمانی 38یاری ئەنجامداوە و لە 12 یاری براوە بووە و 12 یاریش یەكسان بوونە و 14 یاریشی دووچاری شكست بووە بە 8خاڵ لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەكان ماوە لە سەر دەستی ئەرسەلان جەلالی ڕاهێنەری كوردی شارەكە، سەبارەت بە یانەی گازی باكوری شاری كەركووكیش 38یاری ئەنجامداوە و نۆ یاری براوە بووە و17یاری یەكسان بووە و 12یاریش دووچاری شكست بووە بە كۆكردنەوەی 44خاڵ لە پلەی پازدەهەم هات و تەنیا مانەوەیان پێبڕا لە سەر دەستی ڕاهێنەری شاری هەولێر ڕەوەند عەبدولخالق، ئەم دوو ڕاهێنەرە كوردە توانیان تیپەكانیان لە خولەكە بهێڵنەوە و خەونی گەیشتنیان بە خولی بژاردە بەدەست نەهێنا.
