یاریزانێكی شاری هەولێر بەرناكەوێ

یاریزانێكی شاری هەولێر بەرناكەوێ

یاریزانێكی شاری هەولێر بەرناكەوێ
یانەی وەرزشی هەولێر بەشدار لە خولی ئەستێرەكانی عێراقی ئەم وەرزە لە سەر دەستی كاپتن سەمیر بابۆی ڕاهێنەر دەرفەت بە چەندین یاریزانی لاوی كوردی درا بۆ ئەوەی ئاستی خۆیان پێشكەش بكەن، لەم ناوەشدا مستەفا قابیل یەكێك لە ئەستێرە دیارەكانی یانەی وەرزشی هەولێر بووە لە خولی بژاردەكانی عێراقی كە توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات لەگەڵ یانەكە، ڕیتمی كاركردنی سەمیر بابۆی ڕاهێنەر گرنگیدانە بە یاریزان لاوی كوردستان لە یارییەكان و مستەفاش یەكێك لەم یاریزانانە بووە كە لە یارییەكان گڕێی بەختی بە تەواوی كراوەتەوە ئاستێكی نایابی پێشكەش كراوە، لەئێستا هەریەك لە یانەكانی زاخۆ و شورتە و قوە جەوییە وتەلەبە و زەورا و گەرمە هەوڵی بەدەستهێنانی تواناكانی دەدەن بۆ ئەوەی بیگوازنەوە ڕیزی یانەكانیان، هەر چەندە یاریزانی ناوبراو گرێبەستی ساڵێكی لەگەڵ یانەی هەولێر ماوە، لەم بارەشەوە مستەفا قابیل ئەوەی ئاشكرا كرد گوتی" ئەوەی لە توانام بێت بۆ خزمەت كردنی یانەی وەرزشی هەولێر ئەنجامی دەدەم هەتا بتوانم دەمەوێ خزمەتی شاری هەولێر بكەم هەر چەندە گرێبەستەكەم ماوەی یەك ساڵی ماوە لەگەڵ هەولێر، لەبارەی گرێبەستەكانیش كە پێشكەشی كراوە ئەو گوتی" گرێبەستم لە زۆربەی یانەكانی عێراقی بۆ هاتووە، بەڵام من پەیوەستم بەو گرێبەستەی كە لەگەڵ یانەكە هەمە و ماوەی ساڵێكم ماوە من كوڕی ئەو شارەم ئەگەر یانەی هەولێر قەدرمان بگری ئێمەش قەدری یانەی هەولێر دەگرین هەتا لە توانام دابێت یانەی هەولێر جێ ناهێلم.

Top