“سیاسەتی عێراق بەرنامە بۆ داڕێژراوە”

“سیاسەتی عێراق بەرنامە بۆ داڕێژراوە”

لە دوونیایی سیاسەت دەستەواژیەک هەیە پێی دەڵێن کات کوشتن یان کڕینی کات واتە تۆ بابەتەکە قبوڵ ناکەی بەڵام ڕەتی ناکەیتەوە بەڵکوو بەردەوامی پێدەدەی بە ئومێدی دروست بوونی گۆڕانکاریەک لە بەرژەوەندی تۆ.

ئێران ویستی ئەم سیاسەتە بەکاربێنێ و درێژە بابەتی چەکی ئەتۆمی و موشەکە بالیستیەکانی بدات تا دۆخەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و تۆپەکە دێتەوە بەرقاچی ئەو ، بەڵام ئیسرائیل زیرەکانەتر بوو لە ئێران و ڕێگای بە کات کوشتن نەدا.

ئێستاش ئەوەی لە عێراقدا دەگوزەرێت هەمان سیاسەت و بەرنامەیە عێراق ناڵێ بەهیچ شێوەیەک مووچە نانێرم وە بڕیاری ناردنیش دەرناکات بەڵکو بەردەوام وتاری ئەوە بڵاودەکرێنەوە کە کێشەکان یاسایی و تەکنیکین دەبێت چارەسەر بکرێت واتە درێژکردنەوەی دۆخەکە بەو هیوایەیی سەبری هاوڵاتیان تەواو بێت و خۆپیشاندان لە دژی دەسەڵاتی کوردی دەست پێبکات و دەسەڵات بڕووخێ ، بۆ ئەم مەبەستەش ئامادەکاری تەواوی کردووە چەند ڕۆژێکە سوپا و میلیشیات لە نزیک بیرە نەوتیەکانی ناوچەی گەرمیان بڵاوەیان پێکراوە لەئەگەری ڕوودانی کارێکی لەم جۆرە بەزووترین کات بیرە نەوتیەکان کۆنتڕۆڵ دەکرێت لەلایەن حکومەتی عێراق .

بۆیە باشتر وایە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان یەکڕیزبن کێشە و ناکۆکیەکانیان بۆ دوای ئەم باروودۆخە هەڵبگرن ، بیر لە ڕێگا چارەیەکی گونجاو بکەنەوە ،ئەگەر بەقەرز بێت یاخود بە لێبڕین یان هەرناوێکی تر بێت مووچەیەک دابەش بکرێت بۆ ئەوەی ئەم بەرنامە سیاسیەیی عێراق بوچەڵ بکرێتەوە هەروەها حکومەتی هەرێمیش دەتوانێ سینگفراوان بێت و سازش لەمافە دەستوریەکانی نەکات..!!

دروست کردنی لیژنە و داواخستنی دانیشتنەکانی دادگای فیدڕاڵی و کۆبوونەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی هەمان بابەتی سەرەوەیە واتە درێژکردنەوەی بابەتەکە و کوشتنی کات
، بەهیچ شێوەیەک کات کوشتن لە بەرژەوەندی حکومەتی کوردستان و هاوڵاتیان نیە دەبێت ڕێگا چارەیکی تر بدۆزرێتەوە.!!

Top