پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا

ماوەییەکی درێژە دۆناڵد ترمپ سەرۆکی ئەمریکاو بنیامین نتانیاهۆ سەرۆکی ئیسرائیل ، باسی گۆرانکاری گەورە لە ناوچەکە ئەکەن لە ژێر ناونیشانی گۆرینی نەخشە رۆژهەڵاتی ناوەراست
چەند رووداوێکی گەرمیش روویاندا لەو سەروو بەندە دا ، سەرەتا لە چڕ بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر یەمەن و حزبواللە لوبنان و سوریا و هەروەها روخاندنی بەشار ئەسەد و گەشتنی ئەحمد شرع بە دەسەڵات لە سوریا و دانوستانەکانی ئەتۆمی نێوان ئەمریکاو ئێران بۆ کۆنترۆڵکردنی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ، ئەمە جگە لەوەی باسی پرۆژە یاسای رزگاردنی عێراق ئەکرێت لە ئێران .
ئەو رووداوە گەرمانە بەردەوامن .
لەبەرامبەردا روسیا و چین و دۆستەکانیان لە ئێران و کۆریای باکور و تورکیا
ئەوانیش لە هەوڵ و کۆششی بەردەوامن ، لەبەرژەوەندی خۆیان لەو ئاڵوگۆرانە بێبەش نەبن .
تورکیا بەردەوام تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی بەرژەوەندیەکانی لە عێراق و سوریا و ناوچەکە بپارێزێت ، بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی داوە سنورەکانی خۆی بپارێزێت لە رێگای کۆتای هێنان بەشەر لەگەل پەکەکە
و بەرەی ناوخۆیش بپارێزێت و بەهێزی بکات .
بۆ ئەو مەبەستە دانوستانی لەگەڵ عبدواللە ئۆجەلان سەرۆکی پەکەکە دەست پێکرد ، لە پێناو کۆتای هێنان بە شەر و دەست پێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا ،لای خۆیەوە سەرۆکی پەکەکە لە زیندانی ئیمراڵیەوە داوای لە پەکەکە کرد چەک دابنێن کۆتای بە شەر بهێن و لە ئاکامدا پەکەکە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە .
وەک نیاز پاکیەک و دەست پێشخەریەکی ئاشتیانە . لەلای خۆیانەوە هەرێمی کوردستان و یەکێتی ئەوروپاو ئەمریکا رەزامەندی و دەست پێش خەری خۆیان بۆ پرۆسەکە دەربری .
بەرای من ، ئاشتی یەکجارەکی بەو شێوەیە نایەتەدی چونکە ئەمە دیوێکی پرسەکەیە ،
دیوەکەی تری لەلای تورکیایە ، ئەبێت لەلای خۆیەوە :-

یەکەم : وەڵامی دەستپێشخەریەکەی ئۆجەلان بداتەوە ، لە زیندان ئازادی بکات و دانوستان لەگەلی دەست پێبکات .

دووەم: لێبوردنی گشتی دەربکات بۆ پەکەکە و لایەنە سیاسیە نەیارەکان .

سێیەم: لێبوردنی گشتی دەربکات بۆ لایەنە سیاسیەکان کورد و غەیری کورد.

چوارەم: دانوستانی نیشتیمانی فراوان دەست پێبکات لەگەل لایەنە سیاسە نەیارەکان لە تورکیا .

پێنجەم : پرۆسەیەک رابگەیەنێت بۆ چارەسەری ئاشتیانە لە تورکیا چونکە پەکەکە بەشێکە لە کێشەی کورد لە تورکیا و هەمووی نیە .

شەشەم: چەسپاندنی ئاشتی و بنەماکانی دیموکراتی لە تورکیا، پێویستە تورکیا لە رێگای پەرلەمان بە دانوستان لەگەل لایەنە سیاسیەکانی ترو ئۆپۆزسیۆن و لایەنی سیاسی کورد ، هەنگاو بنێت بۆ گۆرینی دەستوری تورکیا پرۆژەی چارەسەری ئاشتیانەی کورد لە دەستور جێبکاتەوە .

ئەم هەنگاوانە ، لە رووی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و سەربازی ئەمنی سود بە تورکیا ئەگەیەنێت و ئەبێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیری لە ناوچەکە ، لە ئاکامدا بۆ ئاشتی جیهانی .

 

Top