سبەی دهۆك دەیەوێت مێژووییەك تۆمار بكات

سبەی دهۆك دەیەوێت مێژووییەك تۆمار بكات

سبەی دهۆك دەیەوێت مێژووییەك تۆمار بكات
لە دوای دەس لە كاركێشانەوەی مەسعود میڕاڵی ڕاهێنەری تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی دهۆك ، كارگێڕیی یانەی دهۆك هەر زوو پەلەی كرد لە دەستنیشان كردنی ڕاهێنەری بۆ تیپی خولی عێراقی، كارگێڕیی یانەكەش ڕاهێنەری كورد ئەمیرئەزرەفشانی كردە ڕاهێنەری یانەكە، بەڵام ئەم ڕاهێنەرە كوردە نەیتوانی دهۆك بباتە ئاستێكی باشتر و لە سەر هەمان ڕیتمی میڕاڵی ڕاهێنەر بەردەوام بێت، ئەم ڕاهێنەرە كوردەی نیشتەجێبووی ئەوروپا لە كۆی ئەنجامدانی هەشت یاری لە خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی یانەكە هیچ سەركەوتنێكی تۆمارنەكردوە دواین شكستیش لە بەرامبەر یانەی نەورۆز بوو لە سەر یاریگای خۆی كە بە ئەنجامی (4-1)گۆڵ دووچاری شكست هات، لە دوای یارییەكە ڕاهێنەری ناوبراو دەست لە كاركێشانەوەی لە ئەركی ڕاهێنەرایەتی یانەكە پێشكەش كردو یانەی دهۆكیش بێ دوو دڵی دەست لە كاركێشانەوەكەی پەسند كرد لە شوێنی ناوبراویش كاپتن سلێمان ڕەمەزان ڕاهێنەری كوردی شاری دهۆكی بۆ ئەم ماوەیە كردە ڕاهێنەر بۆ ئەوەی لە جامی عێراقیش سەرپەرشتی تیپەكە بكات، دهۆك لە كۆی ئەنجامدانی 37 یاری خاوەنی 54خاڵە و لە پلەی هەشتەم دێت. هاندەرانی دهۆك لە ئێستادا ئومێدیان بەم ڕاهێنەرە كوردە هەیە كە ئەزموونی زۆری هەیە لە سەر یانەی دهۆك و خاوەنی بڕوانامەی پڕۆی ئاساییە هەر چەندە یانەی دهۆك لە جامی یانەكانی عێراقی گەیشتۆتە قۆناغی چارەگی كۆتایی بڕیارە سبەی سێشەممە لە سەریاریگای خۆی میوانداری یانەی مینا بكات، دهۆك دەیەوێ لە رێگەی جامی عێراقەوە قەرەبووی ئەنجامە خراپەكانی بكاتەوە بۆ ئەوەی هەوڵ بدات تیپەكە بگاتە قۆناغی كۆتایی جامی عێراقی لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە كاتییە ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنێت.
كارزان كانەبی

Top