یاریزانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچێتە پاڵەوانێتی ئاسیا

یاریزانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچێتە پاڵەوانێتی ئاسیا

یاریزانێكی خاوەن پێداویستی تایبەت دەچێتە پاڵەوانێتی ئاسیا
شارەكانی كوردستان خاوەن چەندین ئەستێرە و یاریزانی ئاست بەرزن لە یارییە جۆراوجۆرەكان، یاری تایكواندۆش یەكێك لەم یارییانەیە كە یانەكانی كوردستان خاوەنی چەندین یاریزانی ئەستێرە و بەتوانان، یەكێك لەو یاریزانەش یاریزان ئەحمەد جەبارە ئەو یاریزان و پاڵەوانی یاری تایكواندۆیە لە سەر ئاستی عێراقی و یاریزانی هەڵبژاردەی عێراقە، لە ئێستادا ئەو یاریزانە خەریكی ئامادەكارییە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتی ووڵاتانی ئاسیا لە ئاستی یاریزانانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بارەی بەشداری كردنی وەكو یاریزانی كورد لەم پاڵەوانێتیەش ئەحمەد جەبار بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی" لە ئێستادا ئامادەكارییەكانم وەكو یاریزانی هەڵبژاردەی تایكواندۆی نیشتمانی عێراقی بەردەوامی هەیە و دەمەوێ قەرەبووی ئەو ئەنجامە بكەمەوە كە لە پاڵەوانێتی ئۆڵۆمپیاد نەمتوانی بەهۆی پێكانەوە ئەنجامی گەورە بەدەست بهێنم، بۆیە لە پاڵەوانێتی ئاسیا قەرەبووی ئەنجامەكان بكەوە. بڕیاریشە بەشداری كەمپی مەشقی هەڵبژاردەی عێراق بكەم لە وڵاتی كۆریای باشور بۆ ئەوەی ئامادەكاری پێویست ئەنجام بدەم. لە 23ی مانگی حەوت دەچینە وڵاتی مالیزیا بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی وڵاتانی ئاسیا لە 27ی حەوتیش پاڵەوانێتی ئاسیا دەست پێ دەكات، ئامادەكاری زۆر باشم ئەنجامداوە بە هیوای ئەوەم بتوانم ئەنجامێكی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنم.

 

Top